" حکومەت خۆی بەئۆن لاین کۆبوونەوە دەکات‌، کەچی داوا لە فەرمانبەران دەکات هەموو رۆژێک دەوام بکەن"

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رەخنە لە بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەگرێت و رایدەگەیەنێت: حكومەت خۆی بە ئۆنلاین كۆدەبێتەوە كەچی داوا لە فەرمانبەرانی دەكا هەمو رۆژێك دەوام بكەن.

لەو بارەوە سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رەخنەی لەو بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرتوە و نوسیویەتی، حكومەت خۆی بە ئۆنلاین كۆبونەوە دەكات و بە فەرمانبەرەكانیشی دەڵێت دەبێت هەمو رۆژێك لە سەعات 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ دەوام بكەن.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم شەوی هەینی لەراگەیەنراوێك رایگەیاند، پێویستە گشت فەرمانبەرانی حكومەت پابەندبن بەدەوامی فەرمی لە یەكشەممەوە تا پێنجشەممە لە كاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٣:٠٠) دوای نیوەڕۆ.

بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە ،حكومەتەكەی ئێستای هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠دا توانیویەتی تەنها ٣ موچەی فەرمانبەران دابەش بكات كە موچەی ٢ مانگی ڕابردووش بە شێوەیەكی نایاسایی بە لێبڕینی ٢١ لەسەدا دابەشكردووە و لە ئێستاشدا دیار نییە مانگ لای ئەم حكومەتەی ئێستای هەرێم ٣٠ ڕۆژە یان ٤٥ و ٦٠.

 


PM:10:19:04/09/2020