کۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتێکی لەبارەی داهاتی فروشتنی نەوتی هەرێم بڵاوكردەوە

كۆمپانیاى وردبینیى دیلۆیت راپۆرتێکی لەبارەی داهاتى هەناردە و فرۆشتنى نەوتى هەرێمی کوردستان لە پێنج  مانگی سەرەتای ساڵی 2019  بڵاوکردەوە.

 

بەگویرەی راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای دیلۆت، لە ماوەی نێوان (1)ی كانونی دووەمی (2019) تاوەكو (31)ی ئاداری (2019)، هەناردەكردن و بەكاربردنی نەوت (41.340.645) بەرمیل نەوت بووە.

 

دیلۆت ڕاشیگەیاندووە" تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت لەو ماوەیەدا (51) دۆلاری ئەمریكی بووە و كەمترین نرخی فرۆشی نەوت بۆ یەك بەرمیل (46) دۆلار و زۆرترین نرخیش بۆ یەك بەرمیل (55) دۆلار بووە".

 

كۆمپانیای دیلۆیت لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە دەخاتەڕوو: حكومەتی هەرێم لە چارەكی یەكەمی ساڵی (2019)دا، بە بەهای (2.032.863.797) دۆلاری ئەمریكی نەوتی فرۆشتووە، پاش دانەوەی (شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت، پارەدانی پێشەكی درێژخایان، سوود و ڕسومات، دانەوەی قەرزی كۆمپانیاكان، پێدانی پارەی كۆمپانیای بۆری كوردستان) حكومەتی هەرێم بڕی (1.639.757.444) دۆلاری ئەمەریكی لە فرۆشی نەوتی بۆ ماوەتەوە.



PM:08:02:05/09/2020