"ئەزمونەکانی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای گۆڕان دەیسەلمێنن کە ئەهلی چاکسازی و گۆرانکاری نین و تەنها لە خەمی خۆیاندان"

ڕەوتی ئایندەی نیشتیمان (ڕەوا) ڕایدەگەیەنێت" ئەزمونەکانی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای گۆڕان دەیسەلمێنن کە ئەهلی چاکسازی و گۆرانکاری نین و تەنها لە خەمی خۆیاندان". 

 

رەوتی ئایندەی نیشتمان لەبارەی کشانەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" وەک رەوتێکی سەربەخۆ پشتگیری داواکاریە رەواکان و هەڵسەنگاندنە واقیعیەکانی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دەکات، تایبەت کشانەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم هاوکات رەوا هەڵسەنگاندنی فراکسیۆنی گۆڕان کە ئەم کابینەیە دژە بە ماف و داواکاریە رەواکانی خەڵک و ئازادیخوازان و سەرجەم ئەو جەماوەرەی تینوی گۆرانکاری و چاکسازین لە کوردستان بە بوێر و جوامیانە دەبینێت". 

 

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕەوتی ئایندە ئاماژە بەوەش دەکات" ئەزمونەکانی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای گۆڕان دەیسەلمێنن کە ئەهلی چاکسازی و گۆرانکاری نین و تەنها لە خەمی خۆیاندان، بۆیە داوا لە بەرێزانی فراکسیۆنەکە دەکەین کە بریاری هەڵپەساردنی فراکسیۆنەکەیان لە گەڵ گۆڕان بکەنە هەمیشەیی و وەک فراکسیۆنێکی سەربەخۆ درێژە بە کارەکانیان وەک نوێنەری میللەت و جەماوەری تینوی چاکسازی و گۆڕانکاری بدەن".

 

راگەیاندراوی رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا ): 

 

جەماوەری دڵسۆزی کوردستان

ئەمرۆ، ٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠، فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیانراوێکیان دەرباری هەڵوێستی فراکسیۆنەکە لەمەر حکومەتی هەرێم و بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان و دەسەڵاتی خۆسەپێنەری گۆڕان دەرکرد.

 

رەوتی ئایندەی نیشتمان ( رەوا) وەک رەوتێکی سەربەخۆ پشتگیری داواکاریە رەواکان و هەڵسەنگاندنە واقیعیەکانی فراکسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دەکات، تایبەت کشانەوەی گۆڕان لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم هاوکات رەوا هەڵسەنگاندنی فراکسیۆنی گۆڕان کە ئەم کابینەیە دژە بە ماف و داواکاریە رەواکانی خەڵک و ئازادیخوازان و سەرجەم ئەو جەماوەرەی تینوی گۆرانکاری و چاکسازین لە کوردستان بە بوێر و جوامیانە دەبینێت.

 

ئەزمونەکانی ئەم دەسەڵاتەی ئێستای گۆڕان دەیسەلمێنن کە ئەهلی چاکسازی و گۆرانکاری نین و تەنها لە خەمی خۆیاندان، بۆیە داوا لە بەرێزانی فراکسیۆنەکە دەکەین کە بریاری هەڵپەساردنی فراکسیۆنەکەیان لە گەڵ گۆڕان بکەنە هەمیشەیی و وەک فراکسیۆنێکی سەربەخۆ درێژە بە کارەکانیان وەک نوێنەری میللەت و جەماوەری تینوی چاکسازی و گۆڕانکاری بدەن.

 

هاوکات رەتی ئەو شێواز و ئاستە نزمەی مامەڵەکردنی دەسەڵاتدارانی گۆڕان بەرامبەر بە فراکسیۆنەکە دەکەینەوە، بە پێویستیشی دەزانین ئەو دەسەڵاتە خۆپەرستە بە خۆی و رەفتار و کار و کردەوەکانیاندا بچنەوە پێشئەوەی کوێرانە تیری کەوانەکانیان ئاراستەی کەس و لایەنی تر بکەن.

رەوتی ئایندەی نێستمان
٧ سێپتەمبەر ٢٠٢٠



PM:08:52:07/09/2020