ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له ئێستادا له ژێر چاودێریدایه.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لە کابینەکەی مستەفا کازمی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، له‌ئێستادا لە ژێر چاودێریدایە و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره.
ئیڤان فایه‌ق له پێكهاته‌ی مه‌سیحیه و له ساڵی 1981 له پارێزگای به‌سره له‌دایكبوه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی زانست له‌زانكۆی به‌سره به‌ده‌ستهێناوه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات‌دا گەیشتۆتە 332.635 كەس و لەو ژمارەیەش 8754 كەس گیانیانلەدەستداوە و 264.988 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 58893 كەسن كە 541 حاڵەتیان باری تەندروستییان.