ڕاستی كوژرانی فەزڵ شاكر بزانە

ماوەی چەند ڕۆژێك بەشێوەیەكی بەرفراوان باس لە كوژارانی فەزڵ شاكر دەكرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە هیچ پۆستێكی لە پەیجەكەی لە تویتەر دانەناوە.
ئەو دەنگۆیانە ئاماژەیان بەوە دەكرد كە فەزڵ شاكر لە شەڕێكدا لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد لە ناوچەی دەیر ئەلزوری سوریا كوژرابێت.
وەك وەڵامێك بۆ ئەو دەنگۆیانە فەزڵ شاكر پۆستێكی نوێ لە توۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاودەكاتەوە و دەنوسێت "سڵاو بۆ ڕۆحی هەموتان، سوپاس بۆ هەموو ئەونەی هەوڵیان پرسیم".
فەزڵ شاكر یەكێك بوو لە هونەرمەندە ناسراوەكانی لوبنان و دوای ئەوەی وازی لە كاری هونەری هێنا، پەیوەندی لەگەڵ چەند گروپێكی چەكداردا بەست و، لەئێستاشدا باس لەوە دەكرێت كە لە سوریا دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەجەنگێت.



PM:02:49:01/06/2014