کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشو هەوای سبەینێ هەینی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای سبەینێ هەینی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، پێشبینى دەکرێ سبەى ئاسمانى هەرێم لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور بێت وە هەندێ کات لە ناوچەکانى باکوور و ڕۆژهەڵات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەش ئەگەرى بارینى نمە باران وە ئەگەرى کەمێک نمە باران لە ناوەڕاستى هەرێم وە خێرایی با هەندێ جار چالاک دەبێت دەگاتە ٢٥کم/س.



PM:10:24:01/10/2020