هەولێر.. کەسێک بەتۆمەتی دزینی ١٠ ملیۆن دینار دەستگیركرا

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەو تۆمەتبارەی دوو ماركێتی بڕیبوو و ١٠ ملیۆن و ٣٥٠ هەزاری دزیبوو، دەستگیر كرا و ڕادەستی دادگا كرا".

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پاش ئاگاداركردنەوەیان لە بڕینی دوو ماركێت، یەكێكیان لە گەڕەكی دۆلاراوە و ئەوەی تریش لە گەڕەكی سەربەستی ٣٢ی پارك، كە هەڵسابوو بە دزینی بڕی هەشت ملیۆن و ١٥٠ هەزار دینار و دزینی كارتی مۆبایل بە بڕی دوو ملیۆن دینار و هەروەها بردنی كۆمەڵێك كەلوپەلی ماركێتەكان بە بڕی ٢٠٠ هەزار دینار.

 

ئەوەشی خستەڕوو: دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و لە ماوەی دوو كاتژمێردا كەسێكیان بە ناوی (ك.ح.س) بە تۆمەتی بڕینی ماركێتەكان، دەستگیر كرد و تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددەكانی (٤٤٣) و (٤٤٤) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و رادەستی دادگا كرا.

 



PM:01:32:14/10/2020