لە سنوری قەزای ئاکرێ گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکە روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ناوچەی نەھلێ سەربە ناحیەی دینارتە لە سنوری قەزای ئاکرێی سەربە پارێزگای دھۆک، گرژی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رویدا.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لە نزیک گوندی بامشمشی سەر بە ناحییەی دینارتەی سنووری قەزایی ئاکرێ، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پێشمەرگە و گەریلادا دروست بوو، کە لەشەڕەکەدا ئاڕ بی جی بەکارهاتبوو.

 

هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە روبەڕوبونەوەکەدا هەردولا تەقەیانکردوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لەو روداوە بکەوێتەوە، لە ئێستاشدا بارودۆخی ناوچەکە ئارامە.

 

هاوکات هەتا ئێستا، وەزارەتی پێشمەرگە و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هیچ قسەیەکیان لەسەر شەڕەکە نەکردووە. 



PM:09:45:25/10/2020