نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان
بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن و ٩٢ هەزار حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٣ ملیۆن و ٩٢ هەزار و ٦٠٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٢٩٩ هەزارو ٤٠٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٣٧ ملیۆن و ٢١٣ هەزار و ٤١١ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١٦١ هەزارو ٥٤١ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
AM:09:30:13/11/2020