ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق داوا دەکات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێتە کارتی بانکی و راستەوخۆ دابەش بکرێت، تاوەکو نەبێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان.
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌میانی به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی عێراقیه، ئەو پێیوایە هه‌ڕه‌شه‌ی داهاتوی لەسەر عێراق هەڕەشەی توركیا دەبێت و له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسیدارتر ده‌بێت ودەڵێت " خه‌زعه‌لی باسی لەوەشکرد، "هه‌ڕه‌شه‌ی داهاتوی توركیا له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا مه‌ترسیدار تر ده‌بێت، هه‌ردو جه‌مسه‌ری توركیا و سعودیە ڕوی كردوەته باشور له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان".
ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لە درێژەی قسەکانیدا وتی" من له‌گه‌ڵ به‌ئامانجگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نیم، چونكه ناونیشانه‌كه‌ی دیبلۆماسییه".
خەزعەلی بەدووری دەگرێت جینین هینیس بلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هیچ ڕۆڵێكی هەبێت لە ئاگربەست له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و، ئاشکرای دەکات کە هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌سی سه‌ره‌كی بو له‌بابه‌تی ئاگربه‌سته‌كه.