هەسەدە شکاندنی هێرشێکی گەورەی هێزە ئیسلامیەکانی لە رۆژئاوای کوردستان راگەیاند

ئەمڕۆ هێزە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیا هێرشێکیان گەورەیان کردۆتەوە سەر شارۆچکەی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان و دوای شەڕێکی قورس ئەو هێزە شکاوەو ژمارەیەکی بەرچاویان لێ کوژراوە.

 

 
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ ی تشرینی دووەم هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، "هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشێکی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەتورکیایان دایەوە کە ویستویانە هێرشبکەنەسەر ناحیەی عەین عیسا لە پارێزگای رەققە و لەئەنجامدا ١٨ چەکدار کوژراون".

 


لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە " ئەمڕۆ سێشەممە گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەتورکیا لەچەند لایەکەوە ویستویانە هێرشبکەنەسەر هێزەکانیان لە گوندی مالیکیەی سەر بە ناحیەی عەین عیسا لە پارێزگای رەققە کە هاوکات بووە لەگەڵ تۆپبارانکردنی رێگەی نێودەوڵتی M4 ".

 


لەو شەڕەدا لە روبەڕوبوونەوەیەکی سەختدا کە چەکی قورس و سوکی تێدا بەکارهات هێرشی گروپە چەکدارییەکان تێکشێکندرا و ١٨ چەکداریش کوژران.( هەسەدە رایگەیاندووە).

 


هەسەدە باسی زیانە مادی و گیانیەکان دەکات کە زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچەکانی عەین عیسا کەوتووەو چوار شەڕڤانیش برایندار بوون.

 


PM:07:55:24/11/2020