ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی ئورمیە لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سووپای ئێران  بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە تەقەیان لە کۆڵبەران کردوە، کە بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە" کە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی (ئایهان خدری سەری) بە سەختی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە کراوە". 

باری تەندروستی ئەو کۆڵبەرە لاوە کە باوکی دوو منداڵیشە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

PM:11:20:29/11/2020