کوڕێکی گەنجی بەرپرسێک لەهەولێر کوژرا

لە کێشەیەکی قەرزاریدا، شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی سەدی مەتری گەنجێک کە کوڕی بەرپرسێکی سەربازییە بە چەقۆ کوژراوە.

 

 
بەپێی زانیارییەکانی دەست " سپی کەوتووە، ئەو گەنجەکە ناوی " نێچیرڤان"ە و پارەی لای کەسێکی دیکە بووە، کاتێک ڕۆشتووە لێی وەربگرێتەوە، بووە بە دەمەقاڵێیان".


دواتر قەرزارەکە بە چەقۆ هێرشیکردوەتە سەر کوڕی بەرپرسەکەو کوشتوویەتی لە شەڕەکەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 
گەنجە کوژراوەکە کوڕی عەمیدێکی زێرەڤانییە بەناوی چیچۆ هەرکی و کاتێک ڕۆشتووە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکە.

 


بەپێی زانیارییەکان لەو دوو کەسەی کە لە شەڕەکەدا برینداربوون برینی یەکێکیان قورسە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.

 


PM:01:07:01/12/2020