بەرپرسی ناوچەی پیرەمەگروونی پارتی ڕایدەگەیەنێت" نزیکەی سێ کاتژمێرە بەبەردەوامی هێرشیان دەکرێتە سەر بە ئاگر و بەرد و تەقەکردن".
شیروان ئاغا به‌رپرسى ناوچه‌ى پارتى له‌پیره‌مه‌گرون له‌لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی نزیك له‌حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند" هیچ هێزێكى ئه‌منى له‌نێو باره‌گاكه‌ى ئێمه‌دا نییه، به‌شێك له‌خۆپیشانده‌ران ته‌قه له‌باره‌گا‌كه‌مان ده‌كه‌ن، له‌نێو خۆپیشانده‌رانیشدا كه‌سانى عه‌ره‌ب هه‌ن و هیچ هێزێكى ئه‌منیش نه‌هاتوه به‌ده‌ممانه‌وه‌و بمانپارێزێت".
شێروان عەبدوڵا ڕاشیگەیاند" ژیانی ئەو كەسانەی لە نێو بارەگاكەماندان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانە، دەبێت بەزویی ئەم دۆخە كۆتایی بێت و ناكرێت دۆخی سیاسی بەمجۆرە بێت".
لای خۆشیەوە، كادیرێكی كۆمیتەی یەكێتی لە پیرەمەگروون باس لەوەدەكات، خۆپیشاندەران هاتنە سەر كۆمیتەی یەكێتی و ئێمەش هیچ كار دانەوەیەكمان نەبوو بەرامبەریان و داوامان لە پاسەوانەكان كرد، كە بارەگاكە چۆڵ بكەن و هیچ تەقەیەك نەكەن، خۆمان دوور خستەوە و كۆمیتەكەمان سوتێنرا و خۆپیشاندان لەلای ئێمە كۆتایی پێ هات.
هەروەها بازنەی پیرەمەگرونی گۆڕان لە رونكردنەوەیەكدا ئاشکرایکرد، كە بزوتنەوەكەیان هیچ بارەگایەكی لە پیرەمەگرون نییە تاوەكو سوتێنرابێت، زیاتر لە پێنج مانگە ئەو باڵەخانەیەیان چۆڵکردوە کە مەکۆی بزوتنەوەکەی تێدابوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆپیشاندانی گەنجان و چین و توێژێکی فراوان لە ناحیەی پیرەمەگروون ( رۆژئاوای سلێمانی ) دروست بوو، به‌شێك له خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌ی یه‌كێتی و باره‌گاكه‌یان سوتاند، پاشان هه‌وڵیاندا هێرشبكه‌نه سه‌ر باره‌گای ناوچه‌ی پارتی له ناحیه‌كه.