دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گرژی و ئاڵۆزی له نێوان خۆپیشاندهران و هێزه ئهمنییهكانی قەزایی سەیدسادق دروست بوو، خۆپیشاندهران چونه سهر قائیمقامیهتی قهزاکە و بیناكهیان سوتاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەدەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و چین و توێژەکانی دیکە لە قەزایی سەیدسادق، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی ڕشتنی کازی فرمێسک ڕێژ هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران بەمەبەستی بڵاوە پێکردنیان، له ئێستاشدا خۆپیشاندهران چونەته ناو بینای قائیمقامیهتی قهزاكه و بیناكهیان سوتاند.
هاوکات هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، خۆپیشاندەرانی قەزای سەیدسادق لە ئێستاشدا چوونەتە سەر بنكەی پۆلیسی قەزاكە و زیندانییەكەیان شكاند و دەستگیركراوانیان ئازادكرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، خۆپیشاندەرانی قەزاکە بارەگای هەریەک لە (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتو و کۆمەڵ)یان لەشارەکەدا سوتاندوە و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی شارەکە دروست بووە.