بارەگای پارتی لە دەربەندیخان سووتێنرا

ئەو خۆپیشاندانەی لە شاری دەربەندیخان دەستیپێکرد، دوا ی سووتانی بارەگای گۆڕان و قائیمقامییەت، بارەگای ناوچەی پارتی لە دەربەندیخان سووتێنرا.

 

خۆپیشاندەران کەمێک لەمەوبەر سەرباری تەقەیەکی زۆری پاسەوانانی بارەگای پارتی، بەلآم لە ئەنجامی بەردەوامی خۆپیشاندەران بارەگای ناوچەی پارتی کۆنترۆڵکراو سوتێنرا.

 

ئەمڕۆ لە شارۆچکەکانی سەیدسادق و چەمچەمال و بازیان و پیرەمگروون و دەربەندیخان و شارەزوور و هەڵبجە خۆپیشاندان ئەنجام درا، تا ئێستا سێ کەس گیانیان لە دەستداو چەندانی تر بریندارن و جەندان بارەگای حیزبی و حکومی سووتێنران.



PM:10:56:07/12/2020