بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان مێردمنداڵێک لە سەیدسادق کوژرا (نوێکراوەتەوە)

کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکان مێردمنداڵێک لە سەیدسادق کوژرا.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەدەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، لەئاکامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنیوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی قەزای سەیدسادق مێردمنداڵێک بەهۆی بەركەوتنی گوللەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لەنێو خۆپیشاندەرانی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ سێ بریندار بوون و هاوڵاتییەکیش کوژرا.



PM:03:45:08/12/2020