بارزانی بۆ کادیرەکەی پارتی لە سەیدسادق:
تەعدا لە کەس قبوڵ ناکەین

لە پێشوازی ئەو کادیرەی لە سەیدسادق بەر شاڵاوی دەستدرێژی خۆپیشاندان کەوت، مەسعود بارزانی دەڵێت" پارتی تەعدا لە كەس ناكات و تەعدا لە كەسیش قبوڵ ناكات".

 



بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لەمحەمەد تۆفیق، كادیری ناوچەی سەیدسادقی پارتی كردووەو، لەو دیدارەدا بارزانی وتویەتی "پارتی تەعدا لە كەس ناكات و تەعدا لە كەسیش قبوڵ ناكات".

 


لەخۆپیشاندانەکەی شارۆچکەی سەید سادق، رۆژی دوو شەممەی رابردوو کادیرێکی پارتی بەر شاڵاوی خۆپیشاندەران کەوت و چەند شوێنێکی بە سەختی پێکرا.




PM:04:23:10/12/2020