موقته‌دا سەدر داوای راگەیاندنی باری لەناکاو لەبەغدا دەکات

رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت" پێویستە حكومەتی عێراق باری نائاسایی لەشاری بەغدا ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكان". 

 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی" پێویستە حكومەت باری نائاسایی لە  بەغداد ڕابگەیەنێت و بەتەنها پشت بە سوپا ببەستێت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و نێردە دیپلۆماتییەكان".

 

باسی لەوەشكردووە، پێویستە لەسەر پەرلەمانی عێراق دانوستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریكا بكات بۆ كۆتاییهێنان بە داگیركاریی و دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق.

 

سەدر هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە" كە ئەم هێرشانەی دەكرێن بە ناوی دژایەتیكردنی داگیركەران، هاووڵاتییان ڕووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە و كەس ئەم مافەی نییە چەك بەكاربێنێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا".

 

لە پەیامێکیشدا بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا دەکات، بە چەک وەڵام نەدەنەوە و واز لە عێراق بهێنن، چونکە عێراق خاوەنی سەروەریی خۆیەتی.



PM:10:45:20/12/2020