وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی ڤایرۆسە نوێیەكەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێك له‌ به‌ریتانیا هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت" یه‌كه‌م قۆناغی رێكاری ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كه‌ن".

 

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى دکتۆر. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى لەسەرە و ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى تەندروستى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان،راپەڕین، کۆیە)کراوە و  وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە تێیدا هاتووە" بۆ ئامادەكاری و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ هەر ئەگەرێكی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی نوێ كە ئێستا لە وڵاتی بەریتانیا راگەیەندراوە،پێویستە بە وردی چاودێری هەموو ئەو گەشتیار و كەسانە بكرێت كە راستەوخۆ یاخود ناراستەوخۆ لە وڵاتی بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی فرۆكەخانە یاخود دەروازە سنورییەكانەوە".

 

ئاماژەی بەوەشداوە" كاری پێویست ئەنجام دەدرێت بە تۆماركردن و چاودێریكردنی رەوشی تەندروستی ئەو كەسانە لە كاتی ئێسادا بۆ پشكنین و پەیوەندیكردن پێوەیان".



PM:01:04:21/12/2020