باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە



باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ره‌تیدەكاتەوە کە باڵوێزخانەکەی لەبەر هێرشی میلیشیا شیعەکان چۆڵکردبێت، راشیگه‌یاند" ماتیۆ تۆله‌ری باڵیۆز له‌ به‌غدا كاره‌كانی خۆی ده‌كات".


ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له ‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند " باڵێۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌ و سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی كاری ئاسایی خۆیانن".


پێشتر "العرب"ی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌به‌غدا چۆڵكردوه‌ و به‌شێك له‌كارمه‌نده‌كانیشی بۆ هه‌ولێر گواستوه‌ته‌وه‌.


هەفتەی پێشوو لە شەوێکدا دووجار باڵوێزخانەکە کەوتەبەر هێرشی کاتیووشای میلیشیا شیعەکانی نزیک ئێران، پێشبینیش دەکرێت ئەو هێرشانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی کوشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیس لە ٣ی کانوونی دووەم  توند ببێتەوەو بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکرێنە ئامانج.
 


PM:05:56:25/12/2020