بەرپرسە بێ سەوادەکانی
ئەم هەرێمە کوڕ و نەوەکانیان دەکەن بە سەرۆکی زانکۆ بێ ئەوەی تاکە یەک توێژینەوە و
بڕوانامە یان دەستکەوتێکی زانستیانمان بینیبێت..دەتوانن هەموو زانکۆ و دامەزراوەکانی
تری خوێندنی باڵا بە هەوا و هەوەسی خۆیان
هەڵسوڕێنن، کە لەدەرەنجامدا وایانکردووە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر لە عیلم و مەعریفەت بەتاڵیان
بکەنەوە و پڕیان بکەن لە خوێندکار و مامۆستای گوێڕایەڵی حزب و بەرپرسانیان و سەرەنجام
کوشتنی ئەو هەموو توانا و بەهرە گەنجانەیەی کە لە کۆمەڵگاکەماندا بوونیان هەیە و پێوەر
و پێوانەکانی حزب و دەسەڵات دەرفەت و دەرگاکانیان بە ڕوو دادەخات .
لەبەرامبەر ئەوەدا
گەنجانی وەک (بۆکان جاف) یش دەبینین کە بە بێ دەنگی ساڵان دەخاتە سەر ساڵان تا بەرهەم
و ئەنجامێکی وا دڵخۆشکەری وەک زیادکردنی زمانی کوردی-سۆرانی بۆ (google translate) بەدەستبێنێت کە مایەی
شانازی بێت بۆ هەموو کوردێک لەکوردستان و دەرەوەش..
ئاخر ئەم جۆرە
کار و هەنگاوانەن کە دەچنە خانەی نەتەوەسازییەوە، نەک هاش و هوشی بێ بنەما و پڕ لە
موزایەدەسازیی بۆ دروستکردنی (دەوڵەت)ێک کە ببێت بە (دەوڵەت)ی کوڕ و نەوەکانی ئەو
بەرپرسانە نەک ببێت بە هی (بۆکان)ەکان و ئەوانەیش کە شانازی بە کارەکەیەوە دەکەن..
دەستخۆشی بێ ئەندازەم
بۆ کاکە (بۆکان جاف)ی گوڵ و گوگڵ..هەر سەرکەوتوو و پڕ بەرهەم بێت..