(١٠) خاڵەکەی سەدر

کاوه‌ محه‌مه‌د
مەرجن یان بیانوو ؟

لەمێژووی یەکگرتووی هەینی (١٥ی تەموز) دا، (موقتەدا سەدر) لە (١٠) خاڵدا نەخشەڕێگای سیاسیی رەوتەکەی بۆ ئەم قۆناغە دیاریکرد، خاڵەکان وەک مەرج بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق خرانەڕوو، بەڵام لەڕاستیدا ئەو (١٠) خاڵە دواتر لەلایەن (رەوتی سەدر)ەوە دەکرێن بە بیانوو بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری شەقامی عیراقی، بەتایبەتیش شەقامی شیعی دژ بە (چوارچێوەی هاوئاهەنگی)  و ئەو حکومەتەی بە نیازن پێکیبهێنن.. 

دەبێ لەمەودوا چاوەڕێی ئەوە بین کە وەک نەریتی (سەید محەمەد سادق ئەلسەدر)ی باوکی موقتەدا، نوێژی یەکگرتووی هەینی بەردەوامی پێ بدرێت و لەو رێگەیەوە بتوانن گوشارەکانیان بۆ سەر بەرەکەی تری شیعە زیاتر و کاریگەرتر بکەن، هەر لەبەر ئەمەش بوو، موقتەدا دوای ئەوەی نەیتوانی (حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی) پێکبهێنێت، بڕیاری کشانەوە و دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنەکەی لەپەرلەمان دا، تا شەقام بکاتە جێگرەوەی هۆڵی پەرلەمان و سەرەداوی هەرە بەهێزی پرۆسەی سیاسیی بە دەست خۆیەوە بمێنێتەوە.. 

15/07/2022



وتارەکانی تری نوسەر