بۆ دژی ئەم یاسایەی هەڵبژاردن بووین ؟

کاوه‌ محه‌مه‌د



زۆر هەوڵماندا ئەم یاسای هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێنەپەڕێنرێت، بەڵام سەرەنجام هێزە (گەورەکان)، ئەوانەی خاوەنی هێزی چەکدار و پارەی سیاسی-ن لەشیعە و سوننە و کورد، رێککەوتن و بازنەکانیان بەو شێوەیە دابەشکرد و دەنگیان بۆ دا کە لەبەرژەوەندی ئەواندا بێت..

 
ئێمە زوو وتمان؛ کە ئەم سیستمی فرەبازنەییە بۆ عیراقێک کە لەئاستە کۆمەڵایەتییەکەی؛ هۆز و عەشیرەت و لەئاستە سیاسی و ئابوورییەکەیشی؛ گروپی مافیایی، دەستڕۆیشتوون و کاریگەریان بەسەر ئاراستە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا هەیە، سیستمێکە دژ بە دیموکراسی و فرەیی و هێزە سیاسییە (بچووک)ەکان و ئیتر دەبێ چاوەڕوان بین کە خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لەوەی ئێستا وێرانتر بێت و سیاسەتی سەفقە و ئاڵوگۆڕی بەرژەوەندییە حزبییەکان بەهێزتر بێت و هاوپەیمانێتیی گەندەڵکارانی شیعە و سوننە و کورد تۆکمەتر بێت..


26/10/2020



وتارەکانی تری نوسەر