به‌شداری هه‌موو سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كانی كوردستان له پرسه‌و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌ره خۆشی كردن له یه‌ك، كارێكی دروست وبه‌جێیه، چونی ئه‌و هه‌موو سه‌رۆك حزب و به‌رپرسه بۆ پرسه‌كه‌ی خاتوو زهكیهمهلا مسته‌فا ده‌كرێت له ساده ترین مانادا نیشانه‌ی كورد بوون و پێكه‌وه‌یی بێت ، من هیچ كێشه‌م له ته‌ك ئه‌و به‌شداریانه نیه‌و پێشم وایه ڕه‌نگه نهچوونهكه نادروست بێت ، به‌ڵام هه‌میشه له‌م بۆنانه‌دا بیرمان ده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌كرێت هه‌ندێك له كه‌لی شه‌یتان بێینه خوارێ و "شین و شای دهستهوای" بێت، ئێ باشه كه مه‌رگی خاتونێك ده‌توانێت هه‌مووتان كۆبكاته‌وه، ئه‌ی مه‌رگی میله‌تێك، نه‌هامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئێسك و پروسكی 172 ئه‌نفالكراوی دوای ده‌رهێنان له گۆڕه‌به كۆمه‌ڵه‌كان و له‌بیر كردنیان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له پزیشكی دادی به‌غدا و دواتر به هیمه‌تی چه‌ند كه‌سێك هێنانه‌وه‌یان بۆ مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ بۆ ناتوانێت هه‌مووتان كۆبكاته‌وه .
ئێستا كه هه‌موو به ئاسانی كۆده‌بنه‌وه‌و درود بۆ گیانی خاتو زه‌كیه ده‌نێرن، بیرتانه كه له شه‌ڕی ناوخۆدا چه‌ند قاره‌مان و عهگیدتان بۆ مانه‌وه‌ی خۆتان كرده قوربانی و پرسه‌ی شایسته‌تان بۆ نهگێڕاو ته‌نانه‌ت له دژی یه‌كتر تانه‌و ته‌شه‌رتان له شه‌هیده‌كانی یه‌ك ده‌دا له‌كاتێكا شه‌هیده‌كان به ته‌نیشت یه‌كه‌وه ده‌نێژران " شه‌هید فاخیری برام كه پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بوو له ته‌نیشت شه‌هیدێكی پاتی خزمی خۆمانه‌وه نێژراوه‌و شه‌هید بونهكهشیان ماوه‌یه‌كی زۆركه‌م بوو دایكی هه‌ردوو شه‌هیده‌كه‌ش به یه‌كه‌وه بۆ كوڕه‌كانیان ده‌گریان نهسكرتێری یه‌كێتی و نه‌سه‌رۆكی پارتی پرسه‌نامه‌یان بۆ كه‌س و كاریان لێنه‌داو له ڕادیۆو میدیای هه‌ردوو لاشه‌وه سوكایه‌تی به شه‌هیده‌كانی یه‌كتر ده‌كرا" ئێوه كه له‌شین و شای یه‌كتردا به‌یه‌كه‌وه‌ن و قاقا ده‌كه‌ن و خۆتان به بێتاوانترینی نێو میله‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن بیرێك له قوربانیه‌كانی شه‌ڕه‌كانی ده‌ستی خۆیشتان بكه‌نه‌وه .
با دایكی چوار شه‌هید كۆتان بكاته‌وه وه‌ك چۆن خاتوو زه‌كیه كۆتان ده‌كاته‌وه‌و هه‌مووتان له ڕیزا وه‌ستاون، هیچ نه‌بێت له یادی شههیدهكانتانا پێكه‌وه بوه‌ستن و دڵتان پاكبكه‌نه‌وه له‌و هه‌موو ڕق و بوغزه‌ی به‌رانبه‌ر یه‌ك هه‌تانه ، دڵتان بشۆن و له گه‌ڵ نزیكترین كه‌س و كاری خۆتانا ئاشت بنه‌وه، تا میله‌تیش له‌وه دڵنیا بێت كه ئیدی بار‌و دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و ده‌كرێت متمانه به‌و پێكه‌وه بونه‌تان بكرێت، له‌م بۆنه زۆرتایبهتانهی خۆتانا من ئیدی ئه‌وسا ده‌زانم ئێوه له دۆڵێك و گه‌ل و كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان له دۆڵێكی دیكه‌ن، ئه‌و ده‌م ده‌زانم ئێوه‌و میله‌ت چه‌ند دورن له یه‌كتره‌وه، ئێوه هه‌ر خۆتان له بیره‌و میله‌ت نا، خۆزگا به‌و جۆره نه‌باو ئێوه‌ش له قه‌ڵاو عهرشهكانتان هاتبانه خواره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ی مه‌رگ ده‌تانهێنێته خوارێ، لانی كه‌م با مه‌رگێكی شكۆمه‌ندانه بێت، مرۆڤ ده‌توانێت هه‌م ژیانی شكۆمه‌ندانه هه‌ڵبژێرێت هه‌م مه‌رگی شكۆمه‌ندانه .
ئه‌و خاتونه‌ش وه‌ك هه‌موو كۆچكردویهكی دیكه‌ی ئه‌م كوردستان وه‌ك دایكی شه‌هیدان و خاتونه ئه‌نفالكراوه‌كانمان گیانی ئارام و ئاسوده بێت.