سوێنەكەی سەرۆكی هەرێم

لەتیف فاتیح

1
لە دوای سوێنەكەبیرت بێت 
لە سەردەمی سەرۆك وەزیری تۆدا بە شەق لە مامۆستای بە تەمەن درا ، رێگری لە سەرۆكی پارلەمان كراوپارلەمان لە پەل و پۆ خرا ، موچەی خەڵك كرایە چارەك و نیوەو چەند مانگ جارێك ، بڕیاری گرتن بۆ نەوشیروان مستەفا دەركرا ، ستەم لەسلێمانی وگەرمیان كرا ، جیاوازی لە نێوان شارەكاندا كرالە بودجەو نەسریەو پارتیەكانی سۆرانیش لە بەر خاتری تۆ بێدەنگ بوون ، لە خۆپیشاندانا خەڵك شەهید بوو ، وەك سەرۆكی حكومەت سەردانی 4 ماڵە شەهیدت نەكرد ، حكومەت خرایە ژێر باری قەرزێكی زۆرەوە،  قوربان شتی تر زۆرە ریزی كەین ، ئەوە بوی بە سەرۆكی هەرێم جا مەردی خودا بە هیچ مەكە هەر ئەو شكست و كێماسیانە چاككەرەوە ئێمە هیچی دیمان گەرەك نیە لەمەعالیتان .
2
بەرزانی عەلی حەمە بۆ 
مام جەلال گۆتی نوسین بە نوسین وەڵام بدەنەوە ، ئەمە بۆ سەردەمێك كە حەمە موكری سەگوەڕی نووسی بوو، كەچی لە شارەكەی مام جەلال ئاسایشی كۆیە لەرۆژی جەژنا گیرو گازی بارزانی عەلی حەمە دەدەن ودەیانەوێ‌ ئەزیەتی بدەن ، بارزان جگە لەوەی كاری نوسین دەكات باوەڕم نیە ناوی چەكەكانیش لێكبكاتەوە چ جای شارەزابوون لە بەكار هێنان ، بۆنمونە رەنگە  نەزانێ‌ جیاوازی نێوان ئاڕبیكەی و بیكەی سی چنە ، لەوەی گەڕێ‌ بەوبۆنەوە ئەوێ‌ ساڵ ئەم بەندەی خودایەو مەلاشاخی و عارف قوربانی ئەوی ئێستا لە گەڵ بەرزانی بۆیەكتر لە بەر دڵانن ، بە داوەت میوانی هەولێر بووین بۆ كۆنفراسی ئەنفال،كابرای دژبانی چوە رقاو وتی سەرۆكیش بفەرمێ‌ ناهێڵم بڕۆنە هەولێر ، چەندی مەلا گوتی ئەمن پارلەمانتارم نەیخوارد ، گەڕاینەوەو لە كلكە سماقێ‌ وێنەیەكمان بۆ یادگاری گرت ، كە واتە بەر لە سەرۆكی پارلەمان پارلەمانتاریش رێگری لێكراوە ، چا نەبوو ئەو بارزانەناوی لەلیستی رەشی ئەمەریكادا نەبوو.
3
دیلین برینێكی قوڵە 
كوشتنی دیلین بەو جۆرەو لە جەژنا بە ئێمە دەڵێت كایەی كۆمەڵایەتی ئێمە بەرەو وێرانەیەكی مەترسیدار دەڕوات ، كوشتنەكە بە جیاوازیەوە دوعای بیر خستمەوە ، ناوەڵا هەر دوعا نا ئەو دوو خوشكە بێگوناهەی بیر خستمەوە كە دوای هەموو ستەمێ‌ بە كوژراوی لە دەرەوەی چەمچەماڵ توڕدرابوون ، چیرۆكی ئازار بەخش زۆرە ، هەموو ئەوانەش لە سەردەمی سوێندخۆرەكەی ئەمڕۆدا ڕوویانداوە ، بە هیوای ئەوەی دوای سوێندەكە لە بری بیركردنەوە لە دارو درەختی حەسارە دورو درێژەكەی بیرێك لە مرۆڤەكانی نیشتمانەكەشی بكاتەوە. 


10/06/2019



وتارەکانی تری نوسەر