ره‌نگه هه‌بن به نیگه‌رانیه‌وه سه‌یری گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و فرۆشی نه‌وت له‌وێ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش قسه‌ی خۆیان هه‌یه ، به‌تایبه‌ت له كاتێكا ئه‌وان گومانیان له سه‌ر كڕیاره‌كان و شێوازی فرۆش و مه‌ترسیه‌كانی دوو باره بوونه‌وه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه له باشوری كوردستان به‌رانبه‌ر نه‌وت كرا ، له راستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش جێی هه‌ڵوه‌سته بن ، ناكرێت وه‌ك یه‌ك سه‌یری گرێبه‌سته بێسهرو به‌رو ههڕهمهكیهكانی باشور‌و ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا كراوه بكه‌ین ، له رۆژئاوا تا ئێستا زه‌مینه‌ی گه‌نده‌ڵی نیه ، تا ئێستا خه‌می دیموكراتی ، پێكه‌وه ژیان ، گه‌شه‌ی ئابوری ، له سه‌روو هه‌موو شتێكی دیكه‌وه‌ن ، له‌وێ سه‌ره‌ڕای لهمپهرو لۆمپهنهكان ، وێڕای هه‌وڵی تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تر له لایه‌ن توركیا‌و سوریا‌و بهكرێگیراوهكانیانهوه ، به‌ڵام خۆسه‌ری رۆژئاوا سیستم و خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه‌و ده‌كرێت مامه‌ڵه‌ی نه‌وتیش به هه‌مان میكانیزم و سیستمی به‌ڕێوه بردن كاری له سه‌ر بكرێت .
له راستیدا پێویست به نیگه‌رانی كورد ناكات ، ئه‌وه‌نده‌ی توركیا‌و سوریا و ئێران له فرۆشی نه‌وتی رۆژئاوا نیگه‌رانن ، به تایبه‌ت توركیاچونكه به باوه‌ڕی به‌شێك له توركه ئاكه‌په‌ییه‌كان و ناسیونالیسته توركه‌كان ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سوریاش به‌ره‌و فیدراڵی بڕوات ، ئه‌ركی كورد به تایبه‌ت كوردی باشوری كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور پشتگیری كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی رۆژئاوای كوردستانه نه‌ك دژایه‌تی كردن و كێشه بۆ دروستكردنی .
رۆژئاوای كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و فشاره زۆره‌ی توركیا‌و كرێگرته‌و جاشه‌كانی له سه‌ری ، سه‌ره ڕای بار‌و دۆخ له ئه‌فرینی داگیر كرا‌و وێڕای هه‌موو قه‌یران و گرفته‌كانی به‌رده‌می تا ئێستاش به رێگه راستهكهدا ده‌ڕوات و هه‌ڵبه‌ت بۆ گه‌شه كردنی ئابوریه‌كه‌شی له ئێستادا پێویستی به فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته‌یه ، ئه‌و جگه له قورسایی موچه ئه‌ركی ئاوهدانكردنهوهیهكی لهشپڕۆكێنیشی له سه‌ره بۆیه ده‌بێت زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بدۆزێته‌وه ، گه‌رچی ره‌نگه هه‌ر نه‌وتیش به ته‌نها فریای نه‌كه‌وێت .
جارێ دیار نیه ئه‌م گرێبه‌سته كه سی ته‌موز لینسی گراهام ئاشكرای كرد و پۆمپیۆش له دانیشتنه‌كه‌ی كۆنگرێس ئاماده بوو ، چۆن ده‌كه‌وێته‌وه ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر سیاسه‌تیشه‌وه جێدێڵێت ، هه‌ڵبه‌ت سروشتی نه‌وتیش وایه به‌ره‌و دیموكراسیت نه‌با به‌ره‌و گه‌نده‌ڵیت ده‌بات .
مه‌رج نیه هه‌موو ده‌ستبردنێك بۆ فرۆشتنی نه‌وت گه‌نده‌ڵی تیا بكرێت ، ناكرێت به هه‌مان چاو سه‌یری فرۆشتنی نه‌وت بكه‌ین كه له باشوری كوردستان بووه به مایه‌ی نه‌هامه‌تی و چاره‌ڕه‌شی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی له راستیدا باشوری كوردستان هه‌قی خۆیانه بڵێن :
بوونی ئه‌م زێڕه ڕه‌شه
بۆ ئێمه خوێنی گه‌شه
رۆژئاوا بۆ ؟!