سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ژیانی کەمدەرامەتان بە خێرو سەدەقە چارەسەر ناکرێت..
ستاره عارف
خراپی حوکمڕانی و قۆرخکاری و تاڵانی دو بنەماڵە، چۆن ژیانی خەڵکی کوردستانی لەڕوی ڕامیارییەوە بەرەو هەڵدێر بردوە، باری ئابوری و گوزەران و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیشی داڕوخاندوە و ڕێژەیی هەژاریی و نەداری بەرەو سەرەوە هەڵکشاوە، لەبەرامبەریدا چینێکی دەوڵەمەندی هەڵتۆقیوی بێ کلتوربی مەسرەفگەرایی بە ناو سیاسی دز و تاڵانچی دروست بوە، کە ناشیرینترین نمونەیان پیشانی کۆمەڵگە و تاک داوە، ئەمە وایکردوە کەسانێکی هەلپەرست و خۆژین لەدەوری خۆیان کۆبکەنەوە و شیرازەی کۆمەڵگەکە لەهەمو ڕویەکەوە تێکبدەن و لەیەکیهەڵبوەشێنن، چەند ڕێژەی هەژاریان بەرزکردۆتەوە هێندەیش کلتوری مشەخۆری و چاوچنۆکیان لەکۆمەڵگەدا زیاد کردوە.
لەخۆپیشاندان یان ڕاستر لە(کەڕنەڤاڵەکەی)ڕۆژی شەممە بەرواری٢٢/٨/٢٠٢٠ی پارکی ئازادی، کوێستان ئەو ژنە گەرمیانیەی بە گریانەوە لەبەردەم کەناڵی(NRT)باسی مەرگەساتی خۆی کرد و هەر ئەو شەوە هاریکاری باشکرا و کۆمەڵێک بۆچونی جیاوازیشی بە دوای خۆیدا هێنا، من قسەم لەسەر ڕااستی یان ناڕاستی ژیانی ئەو ژنە نیە و بابەتەکەیشم تایبەت نیە بە ئەو، بەڵکو بە بۆچونی من کێشەی کەمدەرامەتی بە گشتی لەکۆمەڵگەدا بە خێر و سەدەقەی کاتی خێرخواز و چەند کەسێک لەڕوی کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەوە ناکرێت و چارەسەرییەکی دور مەودای پێویستە، لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێک لەکەموکوڕییەکانی کەسی هەژار بەو جۆرە پڕ بکرێتەوە، بەڵام دوبارە سەرهەڵدەداتەوە، ئەگەر جارێکیتر چەند کەسێک بچن و خێر بەو کەس و خێزانە بکەن، لەوانەیە نەک کێشەکەی چارەسەری بنەڕەتی نەکرێت، بەڵکو کاریگەری نەرێنی و خراپ لەڕوی دەرونی و کۆمەڵایەتییەوە لەسەر ئەو خێزانە و منداڵەکانی دروست بکات.
بۆیە دەبێت چارەسەرکردنی ڕەوشی خراپ و هەژاری کۆمەڵگە لەئاستی حکومەت و پارێزگار و حکومەتی خۆجێی و وەبەرهێنەرانەوە بە کردنەوەی کارگە و ناوەندی کار و بە گەڕخستنی پڕۆژەیی ستراتیژیی بێت، کە هەلی کار بۆ کەسانی هەژار بڕەخسێنێت و هەژاران بە گەڕ بخرێن، بۆ ئەوەی ئەو تاکە ماوەیەکی درێژ داهاتێکی گونجاوی دەست بکەوێت و بەشی خۆژێنی بکات.
هەرچەندە لەم ڕەوشەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا، کە بەرزبونەوەی هەژاری دەرەنجامی کردەی تاڵانچێتی بنەماڵە ستەمکارەکانە، کردنەوەی کارگە و شوێنی کار لەلایەن خێرخوازان و وەبەرهێنەرانی دڵسۆزی دەرەوەی ستەمکارانەوە کارێکی قورسە، چونکە بێ پشکداری ڕێگەیان پێنادەن، بەڵام هەر بەو جۆرە پڕۆژانە دەتوانن یارمەتیدەری هەژاران بن، نەک بە خێر و سەدەقەی کاتی، دەتوانین کۆمەڵێک بچینە لای وەبەرهێنەرێک و فشاری لێبکەین پڕۆژەکانیان بۆ هاوکاری هەژاران بەگەڕ بخەن، نەک بەو شێوە کۆنەی خێر و سەدەقەی کاتی.
گریان و کوڕوزاندنەوەی بەردەم کامێرادا یەکەم جار نیە و لەوانەیە دواجاریش نەبێت و خەریکە دەبێتە نەریت و سۆزی خەڵک بۆ خۆیان ڕادەکێشن، بۆیە میدیای کوردی کارێکی باش ناکەن و دەبێت دەست لەو نەریتە سۆزدارانە بۆ مەرامی حزبەکەیان هەڵبگرن، ستەمکاران ڕەوشێکی پڕ لەفرت و فێڵ و ساختەکاریان لەم کۆمەڵگەیەدا ئافراندوە، کە زۆرجار ناتوانیت بە ئاسانی بڕوا بە هەمو کەس ولایەنێک بکەیت، ئەگەر بەو جۆرە شینی خراپی ژیانیشی بکات، بازاڕ پڕە لەسواڵکەر و منداڵی عەلاگەفرۆش، بەڵام زۆرجار دەرکەوتوە ڕەوشی ئابوریان باشە و شایانی ئەوە نین سواڵ بکەن و دەست پان بکەنەوە، لەخۆپیشاندانەکاندا زۆربەی کات گەواهیدەری ئەوە بوین، کەسانێک بە ناوی هەژاریەوە هاتونەتە بەردەم کامێرا و کوڕوزاونەتەوە و دوای دەرکەوتوە دەستەڵات بە زانابون ناردویەتی و مەرامی هەبوە،
ستەمکارانی هەردو بنەماڵە بۆ چاوشۆڕکردنی کۆمەڵگەی کوردی و بە مەبەست کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن و میدیایش کارەکەی دەستەڵات تەواو دەکەن، لەکوردستان ئەم حاڵەتەی هاوکاریکردنی کەسانی هەژار چاولێکەری کەسانی ساختەیشی دروستکردوە، بۆ نمونە ئەو کاتەی هاوکاریەکی خێرا و زۆری کەسانێکی هەژار دەکرێت، کەسانیتریش هەبون و ڕویداوە بە ناوی هەژارییەوە هاتونەتە شەقام یان کۆڵانێک و خێمەیەکی بچوکیان هەڵداوە و هەر خۆیشیان پەیوەندیان بە کەناڵێکەوە کردوە، بۆ ئەوەی بە ڕای گشتی بڵێن بچن بە هانایانەوە و یارمەتیان بدەن، واتە ئەم حاڵەتە خراپەی دەستەڵات و میدیا دروستیانکردوە، جۆرێک لەساختەکاری بەدوای خۆیدا هێناوە و دەهێنێت و زۆرینەی کات هەژاری ڕاستت لەساختە بۆ جیا ناکرێتەوە، هەرچەندە لەکۆمەڵگەدا دەوترێت:(کەسی هەژار نەفسیەتی بەرزە و دەست پان ناکاتەوە و سەرەڕای هەژارییەکەیشی سەربەرزانە دەژی و باسی ناکات)، جگە لەوەی بەو شێوە تاکەکەسیە هاوکاریکردنی کەسانی هەژار یان بە ناو هەژار دەبێتە نەریت و چاولێکەری و تەمەڵی و کار نەکردن و نەگەڕان بە شوێن کاردا دەکاتە دیاردە و ساختەکاری زیاد دەکات، بۆیە باشترین چارەسەری هەژاری ڕاستەقینە دۆزینەوەی کار و کارگە و پڕۆژەیە بۆ کارکردن و بوژاندنەوەی گوزەرانیان، لەهەمانکاتیشدا میدیای کوردی دەبێت ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە کار و کەسانە نەدەن، کە بە تایبەتی بە شوێن کامێرادا دەگەڕێن تا حاڵی خۆیان بەو جۆرە بەیان بکەن، کەسانێکیش هەبون لەدێکەی یان قەزاکەی شارەکەی یان پارچەکەی خۆی ماڵ و موڵکی فرۆشتوە و هاتۆتە سلێمانی و بەو جۆرە هاوکاری کەسانی خێرخوازی وەرگرتوە، لەکاتێکدا لەشوێنی خۆی ماڵ و کاری هەبوە، ڕێزم بۆ ئەو ژنە گەرمیانیە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ئەوەوە نیە..
31/08/2020
وتارەکانی تری نوسەر
ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان
ڕۆژی دادپەروەری لەکوردستان
جەهلی مورەکەب
کۆڕەوی ملیۆنی کورد
ژیانی کەمدەرامەتان بە خێرو سەدەقە چارەسەر ناکرێت..
لامەرکەزییەت و ستەمکاری..
یاسای چاکسازی یان پەکخستنی چاکسازی لەکۆمەڵگەدا؟
بەخشینی خەڵاتی جیهانی بە "بەختیارعەلی" و ڕاگەیاندنی کوردی
ئەرکی دوای ڕیفراندۆم
بیناکردنی شانازی
مەسعود بارزانی كێ تەفرە دەدات؟
نیو وەزیرەكەی پەروەردە بەزەییت بە خۆت و حكومەتە تێكشكاوەكەتدا بێتەوە!
بەغدا ئامانج نیە ئامڕازە
كارەساتەكەی كەركوك؟
بارزانی و گەڕان بە شوێن دایكێكدا
ئەستێرەکان
ئێران سزای سێدارە بەسەر راپەرێکی ناڕازی دەسەپێنێت
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە