ورد دەڵێت: لە هەموو خەسارەیەک پەندێک

رێباز حەملان
بەڵێ بۆ داواکردنی مافەکانمان بەڵێ بۆ سەروەر بونی یاساو داد پەروەری..

نا بۆ بەفیڕۆدانی خوێنی ڕۆڵەکانمان؟

پێویستە میللتەكەمان شەهیدانی 17ی شوبات بكاتە وانەیەك بۆ خۆپیشاندان و نارەزایه تییه كانی داهاتوو ... رۆحتان شاد شەهیدە قارەمانەكانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی... ئای چەند سته مه تەنها ساڵەو ساڵ و لە یادەكاندا خوێنی بە فیڕۆ چووی شەهیدان و ئەو گەنجە قارەمانانە بە بیردا بێنەوە رۆژێك دوای یادەكەش وەك ئەوە وایە هیچ نەبووبێت... لە ساڵانی 1994 و ساڵانی دوایی بە ده یان سەركردەی قارەمان و به سه دان پێشمەرگەی بەجەرگ و فەرماندەی مەیدانی شەهید بوون و دواتر سەركردەكانی پارتی و یەكێتی ئه و كات وتیان داوای لێبوردن دەكەین و شەڕی ناوخۆ خەتای ئێمە نەبوو، ئیتر كەسو كارو منداڵە بێباوكەكان كی نازیان بكێشی و چۆن بەخێو دەكرێن ئەوە خوا گەورەیە.

 لەدوای ساڵی 2009 وە دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان و لەگەڵ هەردوو حزبی یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی، كە بوونە ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك لە پەرلەمان، لە كابینه ی 6 دەستكرا بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەو بەردەوام نارەزایی هەبوو تا دواتر 17ی شوباتی لێ كەوتەوە و كۆمەڵێك گەنجی خوێن گەرم شەهید بوون كە تیایاندایە بە هیچ شێوەیەك ئاگای لە رووداوەكان نەبو په پوله یه كی وەك شەهید گەرمیان لە چەمچەماڵ و شەهید ئومێد لە سلێمانی و دواتر رۆژەكانی تر سەدان گەنج لێیدراو بریندار كراو زیندانیكران لە سلێمانی و گەرمیان و شارەزوور و دەڤەری راپەرین و ناوچەكانی تر بەڵام بێئەنجام و بێ بەدیهێنانی ئامانجەكانی خۆپیشاندان دوای زیاتر لە 60 رۆژ كۆتایهات و پاش ئه و روداوانه پێكەوە حزبەكانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن پێكەوە دانیشتن و قاوەو چا خورایەوە  میوەو نانیش خورا ئەوەی رۆی خوا لێی خۆش بێت و ئەوەی لێی درا دەی قەینا دڵتان گەورە بێت..پاشان حكومەت و كابینەی بنكە فراوان و برایەتی و پێكەوە دەسەڵاتدارێتی و پیكه وه كاركردن له 2015 جارێكیتر نادادی و  ململانێی و دو بەرەكی حزبایەتی بوە هۆی دروست بونی مەینەتی بۆ میللەت و كوردایەتی... لە هه مان سال له كەلار و قەڵادزێ چەند گەنجێكی تر شەهید بوون كە نە هێزە دەسەڵاتدارەكان و نە حیزبه كانی پێشوی  ئۆپۆزسیۆن خۆیان نەكردە خاوەنیان، ئەوەی دەروات و لێی دەدرێت هەر كوڕی هەژار و بێ پشتە كه دەبنە قوربانی... كە لە كاتێكدا ئەم هێزە سیاسیانە و سەركردەكانیان و بەڕێوەبەرانی ئەم هێزانە باش یەكتر دەناسن و زیاتر لە 30 بۆ 40 ساڵ پێكەوە لە شاخ بون و لە شەڕی برا كوژی شەسته كان و سالانی دواتر و پاشان له راپه رین و بەرەی كوردستانی و پەرلەمانی 1992 و تاشەری ناوخۆو دواتر دوای روخانی سەدام لە بەغداد له ئه نجومه نی حوكم پێكەوە بون و هەموو باش یەكتر دەخوێننەوە و باش دەزانن چون هه نگاو ده نین و دواتر چی روو دەدات ئیتر بۆمیللەت ده خه نه گیژاوو دله راوكی و دواتر ده چنه وه سه رمیزی گفتو گوو پیكه وه دا ده نیشنه وه ئه ی بو هاولاتی و موچه خۆر و مامۆستا قورگیان دەربێت و هاوار كات و لێی بدرێت و سەرما و گەرما بچێژێت  لەسەر شەقام و دواتر بڵێن كۆتاییهات. 


18/02/2017



وتارەکانی تری نوسەر