ئەم هەلە زێرٍینەش لە دەست دەدەن

عیماد عەلی
زۆر دوور نارٍۆین، بۆ حستنەرووی سیاسەتی نەگونجاو و چەپەلًی ئەم دەسەڵاتە خودپەرستە تەسكبیر و كورتبینەی ئەم قۆناغەی كورد، وەك هەمیشە نەزانی و جەهلی زۆر گەورەی موقەدەسیش خۆی لە سەرجەم بوارەكان و بە تایبەتی لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخە بابەتیەكە بە گشتی و تایبەتیەكە بە تایبەتی لەم كاتەدا وادەكاتیەكلا بینەوە كە ئەو هەلانەی دێتە پێشەوە بە فیرٍۆ بدەن و دواتر میلەت بە گشتی قەربووی گەورە بداتەوە و زیاتر لە بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكان دوور بكەوێتەوە.

بیر و بیركردنەوەی عەشایەری دواكەوتوانەی ئەم حزبانە و نەخوێندنەوەی واقیعی ئەمرٍۆی ناوچەكە و مامەڵەی لار و نادروست لەگەڵا رووداوە  هەنوكەیی و درێژمەوداكان كاری بنەرٍەتی و خەباتی راستەقینە و هەوڵی بەدیهێنانی ئاواتەكان زۆر قورستر بكات.
ئەمرٍۆ بیری عەرەبی و سەرجەم دوژمنانی سەرەكی كورد لەم ناوچەیە بە هەر مەبەست و كردەوە و ئەگەر ناراستیش بێت سەرقاڵی شەرٍی غەزە و ئیسرائیلە. دەرهاویشتە و دەركەوتەی هاوكێشەكانی زۆر بەقزانج بۆ كورد دەكەوێتەوە و وەك هەمیشە كارەخودا كردەكان یارمەتیدەری راستەرٍێ كردنی هەڵەوپەڵەكانی خۆمانن و هەلی زێرٍین دەهێننە پێشەوە، بەڵام؛ ناكۆكی نێوخۆیی، ململانێی بچوكی لابەلا، بەرژەوەندی تەسكی قۆناغبەندی حزبی و عەشایەری و تاكەكەسی وای كردووە : نەك هەر هەلەكە لەدەست بدەین بەڵكو زەرەر و زیانی گەورەشی لەسەر ئایندەی  پرسەكەمان بەجێبهێڵێت.

ئەمرٍۆ ، لەم بارەدا ، كورد چی بكات و چۆن هەلە خوداكردەكەی بۆ بەرژەوەندیە گەورەكەی پرسە سەرەكیەكەی خۆی بقۆزێتەوە نەك بۆ بەرژەوەندی تەسكی كەسانی تەسكبین و عێل و عەشرەت وناوچەگەر وحزب .

پێویستە لەم هەلەدا ئەگەر بۆ تاكەجارێكیش و بەتایبەتی  لەم كاتەدا بكرێت، بیر و رەفتاری لەمە جۆرەی ورد بنوێنرێت:

*زۆر دوور بینانە و نەتەوەییانە، بیر بكەنەوە و بە رەفتاری گونجاوی بەدوور لە سۆز و بیری تەسك و هاوردە بجوڵێنەوە و هەڵوێست بنوێنن و سیاسەتی دروستی گونجاوی تایبەت بەم قۆناغە رایی بكەن.
* ئەگەر بۆ تاكە جارێكیش بووە بەرژەوەندی گەل و نەتەوە بخەنە سەرووی بیركردنەوە تەسكەكانی ترەوە.
* وەك بە ئاشكرا تا ئەم كاتە، تەنها پشتیان بە كەسانی حزبی تەسك بین و بەرژەوەنخواز بەستووە، ئەگەر بكرێت بۆ تەنها جارێكیش بێت بە تایبەتی بۆ ئەم قۆناغە زۆر هەستیارەی مێژووی میلەتەكەمان، سوود لە خەڵكی دڵسۆز و زانا و كوردپەروەری دان وەربگرن و كاری خراپی حزبی و خەڵكی هاوعەشرەت و حزب نەخەنە سەرووی هەمووانەوە رای ئەوان یەكلا كەروە نەبێگت.
* ئێستا كاتی بیری تەسك و باوەرٍی دۆگما و بەرهەمی نەخوێندەوار و  دواكەوتوو نیە و پێویستە پەنا بۆ خەڵكانی دانا ببەن و پرسو رٍایان پێبكەن و  هەنگاوی دروست بهاوێژن .
*ورد و گونجاو و راست و رەوا مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەكان بكەن و كات و قۆناغەكە لەبەرچاو بگرن و بەدوور بن لە ملهورٍی و خودپەرستی و  تەسكبینی.
* قازانجی كاری باش و گونجاوی ئەم كاتە بە چەندین جار لە بەرژەوەندیی خۆمان دەكەوێتەوە و زیانی بچوكی ئەم كاتە بە چەندین جار قورستر لە كاتی دیكە بۆ كورد و پرسەكە بە گشتی دەكەوێتەوە.
* حسابی ورد بۆ هەموو جموجوڵە سیاسیەكان بكرێت و هاوكاری و پێكەوەیی و هاوشانی و هەنگاوی دراسەتكراو لەبەرچاو بگرن و  هەوڵەكان زیاتر بخەنە گەرٍ.
* پەیوەندیە بەرژەوەنخوازەكانیان كە هەمیشە لە قازانجی ئەویتری دوژمن كەوتۆتە، ئەگەر بكرێت سرٍبكەن و تەنها بۆ ئەم قۆناغەش بووە، گوێ بە داواكاریی دوژنەكانمان نەگرن.

بەداخەوەی ئەوەی دەیبینم، سەركردایەتی كورد و حزبەكانیش وەكو ئەوەی لە گوێی كادا نوستبن، لەم كاتەشدا هەمان سیاسەت و رەفتاری كەمتەرخەمی و خۆمتكردن و گوێنەدان و كاری پەلەپروزێ و  چاوەرٍێكردن و سەرقاڵبوون بە كردەوەی لاوەكی و كاری نەزانی وا نیشان دەدەن كە ئەم هەلەش بە ئاسانی لەدەست بچێت و ئەم میلەتە هەروا بەو بار و وەزعە بمێننەوە و ئەمانیش بێئاگا ملی خۆیان بخەنە لمەكەوە.

14/11/2023



وتارەکانی تری نوسەر