مفهوم /تێ گه یشتن / Concept ی نه بوونی کارەبا چیه؟

د.محمد ئەمین


به رای به ندە ، دوبارە بوونه وەی رووداوەکان به هه رهۆکاریک بێت له لایه ن مرۆڤه وه بێتیا سروشته وە،  لە چه ند جار زیاتر لە کات و شوینی جیاوازا ئه بێته دیارده.وەهه رکاتێک چه ند دیاردەیه ک  له گەڵیه کا ئاوێته ئه بن مفهوم /تێ گه یشتن / Concept دروست ئه بێت.

بوون یا دەرکە وتنی هه ر دیاردەیکی ماددی /تکنۆلی جی به هه موو جۆرولایه نه کانیه وە  وەک به رهه م هێنانی وزەیا به رووبوومی کشتووکاڵی و خۆراکیبه جۆره ها تەکنیکی جیاواز، وەیاخود  معنویبۆ نمونه وەک دیاردە کۆمهڵایه تی، سیاسی وه ئابوووریه کان  وە هه تا نه مان ، دیارنه مان وە کە می دیاردەکان په یوەندیان به چه نده ها هۆکارە وە هه یه،کهبه یه که وە تێ گه یشتنی تازە دروست ئه که ن .له م روەوە ، نه بوونی کارەبا په یوەندی به کۆمهڵێ دیاردەو رە هه ندی سیاسی ،کۆمهڵایه تی ،ئابووری وە هه تا دەرەنیه وە هه یه ،که به یه که وە هه مووی ئه نجامه که ی نه بوونی کارەبایه.

له سه رئاستی هه ر وەڵاتێک که  کارە با نه بێ ته نها دوو هۆکارههیه ،یا توانای به رهه م هێنانی کارە با نیه له به رنه بوونی که رەسهی به رهه م هێنانوە خه راپی به ریوە بردن یان که رە سەهه یهوە تواناش هه یه، به لام به هۆی گەندەڵی و نەبوونی هه ستی به رپرسیاریه تی نیشتیمانی وەک ئێستای عێرا قپێویست نیه،که ئه ڵێین پێوست نیه به م مانایه نا که هه رپێویست نه بێ چونکه کارە با ئە مرۆ بۆته پێویستهیه کی ژیانی به لام مه به ست ئاستی پێویستیهکه یه.

به ڵێ له سه رئاسی به کارهێنانی وزە له مال و دەزگاکان پێویستی هه یه  /که هه تا بۆئه م  ئاسته ش ،واته  پێویستی بچوک وەکڕوناک کردنه ، گه رم کردنه  یان سار کرنه وە بۆ ناو ماڵ و دەزگاکانیش زۆرکه م هه یه وبه ش ناکات، ناچار خه ڵک که ڵک له موه لیدهی تایبه ت یائه ههلی وەرئه گرن/ به ڵام به کار هێنانی  کارەبا بۆ چه رخاندنی مه کینهیپیشه سازی و به رهه م هێنانی گه ورەی پێویست بۆ نیشتیمان پێویست نیه.وە ئه وەی کە ئه بێ زۆر جێگهی تێرامان و باس بێت له  سه ر ئاستی سیاسی ،نه ته وەیو نییشتیمانی ،ئابووری وە هه تا دەرونی وکۆ مەڵایه تی ئه مه یه ،که هه تا به رپرسان له مه رچارە سه رکردنی رەوشی نه بوونی کارەبا ته نها له سه رئاستی به کارهێنای بچوک هه وڵ ئه دەن.

هه ر لە دوای روخانیڕژێم له ۲۰۰۳ەوە دیاردەی که می ونه مانی زۆربه رهه می نیشتیمانی په یدا بوو هه ر له به روومی خۆراکی. کشتوکالیتا کالای پیشه سازی بچوک وگه وره ،که وردە وردە بۆ پڕ کردنه وەی پێویستی بازار پشت به هاورده کردن به سترا .که له ماوەیه کی که ما جۆرەها کالای خۆراکی وکشتووکاڵی وە پیشه سازی بازارەکانی عێراقیان پر کرد تا گه یشت به هاوردە کردنی کارەباش له دەروە به دیاری کراوی له ئێرانه وە.  به ناو پارته سیایسه کانی عێراق، بۆ مه به ستی بازرگانی کردن به هه موو کالا پێویستیه کانی ژیان  به هاوکاری وەلاتان به رهه می خۆمالیان ته واو لە ناو برد،هه تا بۆ نمونه سامانی خورما که سه ر دەمانێک عێراق له پێشە نگی وەلاتانی به رهه م هێنه ربوو ئێستا له ده رەوە هاوردە ئه کرێت.

که م بوونه وەی به رهه می نیشتیمانی به تایبه تی کارەبا په یوه ند ی هه یهبه هه ڵوەشان ونه هێشتنی دیاردەی پیشه سازی نیشتیمانی،چونکه به شی هه ره زۆری کارخانه ودامه زراوە پیشه سازیه نیشتیمانیه کان فرۆشرانیا داگیرکران لە لایه ن دە سەڵات دارانی تازەی عێراقه وە به ناووە کە رتی تایبه ت ،بەلام به شی هه رە زۆریان بۆ مه به ستی بازرگانی به کارهێنران نه ک به رهه م هێنانی پیشه سازی ،هه لبه ته ئه م حاڵه بۆ کوردوستانیشههروایه .بۆیه ئێتر کارەبا بۆ به رهه م هینانی پیشه سازی پێویست نه ما ،چونکه ته واوی کایهی ئابووری جگه له فرۆشتینی نه وت لە سه ر ئاستی عێراق که تا ئێستاش فرۆشتن و داهاته که ی ئه چێته سندوقی دەولەته وەبه رووە که شی چونکه هه ردوای ئه وە له که نه ڵه کانی گهندەڵی به فیڕۆ ئه درێت، بۆ نمونه تا ئێستا له ماوەی ئهم ۲۰  ساڵهی رابدروو ٥۰ ملیارد دۆلاربۆ که رتی کارەباته رخان کراوە ،که ئه توانرا بری کارەبای۲ وەلات به ستانداریژینگه دۆستی به ر هه م بهێنرێت،به لام وەک ئه بینری به شی رووناک کردنه وە ش نیه. ته واوی کە ر ت و جومگه کانی ئابووری لە نیشتیمانیه وە بوون به ئابووری ملیشیا له سه ر هه موو ئاسته کان، وە میلشیاش به گویرەی به رژەوەندی ملشیایی خۆی کایه ئابووریه داگیر کراوەکانی به کار هێنا وە به کار دێنێت*

فه رهه نگی به کاربردن وبه لاش خۆری له بری به رهه م هێنان وکارکردن بۆته دیاردە له سه رهه موو ئاسته کان وە له نا و هه موو چینه کانی کۆمه لله هه مووعێراقوەبه تایبه ت له کوردوستان.بۆ نمونه کارکردن له که رتی کشتووکال ،که سه دەمانیک شوێنی کاری سه دەها هه زار که س بوو له سه ر ئاستی کوردوستان وە ملیونها که س لە سه رئاستی عێراق ،که توانای به رهه هێنانی به شی زۆری که ره سه خۆراکیه کانیان هه بوو،به ڵام ئێستا که رتی کشتوکال که مترینڕێژەی هێزی کارله خۆ ئه گرێ، وە له هه موش تراجیدی ترئه وەیه ، که هه تا  زۆری ئه و خه ڵکهیکه له گووندە کان ئه ژین  به شی خۆشیان به رهه م ناهێن،وە بۆ پێویستی خۆراکیڕۆژانهی خۆیان کالای هاوردە کراو ئه کڕن، بۆ نمونه به رهه مه شیرە مه نیه کا، گۆشت ،هێلکه ، پیاز،په تاته،ته ماته وە میوەجا تی هاوردە کراوی ئێرانی ، تورکی وه سعودی تا ئه گاته کالای خۆرکی ئه وروپی و زۆر شوێنی تر٠

نه بوونی سته می سیاسی وئابووری جێگیر. وەن بوونی سسته میدادوەری ، دڵنیا نه بوون له داهاتوو که  چی لێ دێت وە له هه مووشی گرنگ تر باوەرومتمانه نه بوون به دە سه لات دارانی ئێستا وە هه رە ها چه نده ها دیاردەی دەرونی تر که له دوایڕوخانی به عس په یدا بوون به هۆی شکستی دە سه ڵات دارانی تازه له فه راهه مکردنی سسسته میکی سیاسی و ئابوووری تهندروست، که هه موو ئه مانه بوونه ته هۆکاربۆ سه رهه ڵدانی چه ندەها دیاردە و مفاهیمی تازە له سه ر هه موو ئاسته کان ٠

وە ئه وەی که به راستی جێگهی سه رنجه ئه وه یه ،که به ناو به رپر سانی وەڵات له سه ر هه موو ئاسته کان بۆ خۆشیان متمانه یان به ده سه ڵات وداهاتووی ژیان وده سه ڵاتی خۆیان نیه ، وه خۆیان به میوان ئه زانن ،ته نها شتیک که ئه وانی به م وەڵاته وە به ستۆته وە دۆلار په یدا کردنه وە به کار هێنانی ده سه ڵاته بۆ ئه م مه به سته تا ئاستی نه فرەت تا له ده رەوی وەڵات سه رماه گوازری پێ بکه ن،واته ئه مانه دەروەی وەلات به شوێن و وەڵاتی راستی خۆیان وماڵ ومناڵه کانیانی ئه زانن بۆ داهاتوویان نه ک عێراق وکوردوستان.
هه رله به رئه مه ش ،زۆربهی هه رە زۆری به رپرسان جگه لەوەی کە خۆیان لە وەلاتانی ترهاولاتین ومافی مانه وەیانبە پارە مسۆگه رکردوە ،هه تا بۆ مناله کانیشان هه مان جۆر لە دەروەئایندەیانبۆ دروست کردون لە سامانی تاان کراوی وەلات،هه تا  زۆربهیان تا مناله کانیان رەگه زنامه ی وەلاتیکی تر وەربگرن ژنه کانین بۆمنال بوون رەوانهی ئه ووەلاتانه ئه که ن که به هۆی شوینی لە دایک بوون بتوان رە گە زنامه ی ئه م وەلاتانه وەربگرن .

په یدابوونی دیاردەی خۆ به میوان زانین لە وەلات لە لایهن به ناو بە رپرسانەوە له ئه مە وە سەرچاوەی گرتوە ،کە له بری دەسەلات ودامه زراوەی نیشتیمانی په یدا بوونی دیاردەی دامه زارەوی مراجعی دینی و سیا سیه ،که ئه م مراجیعانه له سە روی هه موودە سەلاتیکە وەن، بۆیه هه ر هه وڵیکی دیمۆکراتیزە کردنی سسته می سیاسی و کۆمهڵگا  به بوونی ئه م مراجیعانه ناتوانێ ئه نجامیهه بێ.
هه ڵبه ته جگه له مراجیعی دینی ،هه تا به ناو حیزبی سیاسیش نیه ،گه وەرەیا بچوک که بۆخۆی مهرجه عیێکی دروست نه کردبیت بۆ رەوایه ت دان به مانه و جا له هه ڵبژاردن دەنگ بینیتیان ناگرنگ نیه ،  گرنگ دامه زراوە وبنکه و میدیایخۆیانکارئەکات له سە رماڵی گشتی به شێوەیهکی مسۆگه ر،بۆیه زۆربه شیان باکیان به هه ڵبژاردن نیه دەنگ بێننیان نا ،تا س و حەمامیان هه ربه ردوامه و گه رمه،ئه مه ش وای کردوە ،کهخه ڵک تووشی نا ئومیدی  بیت لە هه ربه رەو پێش چونیک. چونکه ههریه که  لهم مراجیعانه پشت ئه ستورن به م حکومه ته میلشیایه که دروستیانکردوە به هاو به شی مراجیعی تر، وەلەلایان نه ک هیچ رە هه ندیکی نیشتیمانی بایه خی نیه، به ڵکو هه رچیره هه ندی نیشتیمانی هه یه ئه که نه قوربانی خۆشیان .وە هه تا به رپرسانی به ناو حکومه ت له به رامبه رمراجیع بی دە سەلاتن بۆ نمونه سودانی کە سه رۆک وه زیره ده سه لاتی که سیکی نزیک له مراجیعه کانی نیه.   **

خاڵی هاوبه شی ئه م مه ڕاجیعانه قۆرخ کردنی ده سەلاتی سیاسی وئابوریه به هاو به شی بێ له به ر چاو گرتنی به رژه وەندی خه ڵک ونیشتیمان ، وە هه رکاتێکیش ناکۆکی له سه رده ست که وتی زیاتر په یدا بوو له نێوانیان ئه وا کێشه وناکۆکی وشه ڕه کانیان ئه که نه بابه تی ئایدیۆلۆجی نیشتیمانی وە شه ڕه که به خه ڵک ئه که ن وە دوبارە خه ڵک ئه بێته وە قوربانی ،واته شه ڕ وئاشتی ئه م مراجیعه سیاسی و دینیانه بۆ خه ڵک مه ینه ته وئه بێ باجه کی بدات،که ئە م رە وشه له  میێژووی دنیایان نیهیازۆر دە گمه نە.

سه رئه نجام،ئه مه روون ئه بئته وە ،که تێ گه یشتن/مفهومی نه بوونی کارەبا وە هه ر پێیوستیه کی تر له وەلات ته واو به ستراوەته وە به کۆمهڵه دیاردیه ک ،که به هه رهۆیه ک بێت دروست بوون وسه ریان هه ڵداوە ،وە بۆچاک کردنی ئه وتێ گه یشتنه، وە بۆچاک کردنی رە وشی به رهه م هاتووی ئه م تێ گه یشتنه  پێویسته ئه م دیاردانه نه هێلرێن که ئه م تێ گه یشتنهیان دروست کردوە، وە به چ ڕیگایه ک ،ئه مه ش بۆخۆی پرس وبابه تیکی ترە، هی ئێستا نیه  .   


05/11/2024




وتارەکانی تری نوسەر