ڕاڤەیەک بۆ بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆچ ئالان

لەتیف مستەفا
بەگوێرەی مادەی ٥۳ لە یاسای سزادانی دەوڵەتی تورکیا خۆی هەرکەسێک کە حوکمدرا بە زیندانی تا ڕۆژی دەرچوونی لە زیندان کۆمەڵیک مافی لێدەسەنریتەوە لەوانە :ـ 
ناتوانێ بەریوەبەر یان سەرۆکی حیزب بێت
ناتوانێت تەنانەت وەسی واتە سەرپەرشتیاری مناڵە نەباڵغەکانی خۆی بێت.
یان هەر کارێک یان ئیشیک یان بەرپرساریەتێک بکات بەسەر خەلکیتر  کە بۆ ئەو لەدەرەوە یان بۆ حیسابی ئەو کار دەکەن .ئەوە دەقی خودی یاساکەی خۆیانە کە ئیستا بەرکارە
ئەمانە پێیان دەڵین سزای پاشکۆ ، واتە  سزای زیندانی بە حوکمی یاسا ئەم قەدەغەکردنانە بەدوای خۆیدا دەهنێت،وە لە زۆربەی یاسای سزادانی وڵاتاندا هەن،لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئیتر ئەو کەسە دەسەلات و توانای بریاردانی ئەو جۆرە کارانەی نیە.
ئیتر کەسێک توانای یاسایی سەرپەرشتی و بریاردانی لەسەر مندالە  نەباڵقەکانی خۆی نەبێت چۆن توانای یاسایی بریاردانی حیزبێک و چارەنوسی گەلێک و دەیان هەزار خوێنی شەهیدان و بریندارانی هەیە
هەموو کەس لەگەڵ ئاشتیە بەلام ئاشتی هاوسەنگ و شەرەفمەندانە نەک بێ بەرامبەر و بێ گرەنتی.
وەک سەرەتا باخچەلی ئاشکرای کرد ،بریار وابوو بیهێننە بەردەم پەرلەمان  خۆی بانگەوازەکەئ پێشکەش بکات  ،کەچی نەک ئەوە بەڵکوو ئەوەشیان پێڕەوا نەبینی بەڤیدیۆش بانگەوازەکەی بلاو بکاتەوە
تائیستا تورکیا وەک دەوڵەت و سەرۆکۆمارو دام و دەزگا فەرمیەکانیان هیچ گرنگیان پینەداوە تەنانەت ئەمڕۆ میدیای دەوڵەت کۆنفرانسەکەی نەگواستەوە
میدیایەکەیان لە جاران شەڕانگێزتر و دەم پیس ترن بەرمبەر بە کورد و هیچ بۆنی ئاشتیان لێ نایەت
ئەگەر تورکیا نیازی ئاشتی هەبوایە بچوکترین شت کە ئەبوو بیکردایە ئازادی بکردایە یان ڕیگای بدایە لە پەرلەمان بانگەوازەکەی پێشکەش بکردایە  
ئێستا مافی هەموو کوردێکە کە گومان لە راستی ئەو  بانگەوازە بکات،کە ئەو بانگەوازی تەسلیم بوونە لەگەورەیی و مەزنی ومیژووی ئەو رابەرە ناوەشیتەوە
بۆیە پەکەکە دەبێ سوور بێ لەسەر ئەوەی کە ئەو بەیاننامەیە رەت بکاتەوە تا بەرەسمی دلنیا دەبێت کە هی ئەوە ئینجا هەلوێستی خۆی لەسەر وەربگریت
واتە لە ئیستادا نابێ هەڵوێستی لەسەر ناوەرۆکی بەیاننامەکە هەبێت بەلکو لەسەر راستی و دروستی بەیاننامەکە ،کە ئەوە ساغ بۆوە ئەوسا هەلوێستی خۆیان ربگەیەنن بەوشێوەی خۆیان بەبآشی دەزانن
باشترین دلنیا بونەوە بریتیە لەوەی ئازاد بکرێت وئینجا لە شیوەی رێکەوتننامە بانگەوازەکەئ بلاو بکاتەوە

28/02/2025




وتارەکانی تری نوسەر