نەفرەت لە هەزار حوکومڕانی چەتەگەریی ئاوا

لەتیف مستەفا
تۆ سەیری چیان لەم کۆمەڵگایە کردوە،  هەر بۆ مەرامی گڵاوی پیسی خۆیان و بۆ دریژەدان بە خۆسەپاندن و دزیەکانیان گومان دەخەنە سەرهەموو شت ،تەنانەت مردنی ئاساییش وەک دەڵێن مردنی خوای گەورەش گومانی دەخەنە سەر.

 کەسێک لە سنوری سلیمانی بەمردنی خوا بمرێت میدیای پارتی دەیکات بەکوشتن و تیرۆر، بە پێچەونەشەوە کەسیکیش لەسنوری هەولیرو دهۆک بمرێ میدیای یەکیتی وەک تاوانی کوشتن و تیرۆر وینای دەکەن، بێ گویدانە هەست و شعوری کەس و کاریان بە پلەی یەکەم و هەست و شعوری خەلکیش.

بە زۆر دەیانەوێ سلیمانی و هەولیر بکەن بە دوژمنی یەکتر و بیانکەن بە دوو گەل و کۆمەڵگای جیاواز کە رقیان لەیەکتر بیتەوە، هەر بۆ ئەوەی زیاتر دریژە بەم حوکمڕانیە ناشیرینەی خۆیان بدەن، بەڵام شکور خەلکەکە هۆشیارەو لە فاک و فیکیان تیگیشتوەو نایەڵن ئەو مەرامە گڵاوەیان سەربگرێت، وەک چۆن سەردەمی بەعسیش نەیانهیشت مەرامی گلاوی بەعس کە دەیویست کار لەسەر قول کردنەوەی جیاوازیەکانی سلیمانی وهەولێر بکات سەربگریت و، لەگەل روخان ولەگۆڕنانی بەعس نەما.

ئەمانە بڕوخێن و نەمێین (کە حەتمەن هەر دەروخێن و نامێنن ) ئەوە هیچ ئەو مەرامە پیسەیان لەگۆڕدەنریت، بەلام ۳٠ سالمان پیویستە بۆ ئەوەی ئەو تۆوی دوبەرەکی و ناکۆکی و بێ ئەرزش کردنەی کۆمەڵگا کە کاریان لەسەر کردوە بیسڕینەوەو نەیهێڵین.


26/08/2023



وتارەکانی تری نوسەر