دادگای باڵای فیدرالی بریار بدات یان نەدات ، درێژکردنەوەی ماوەی ولایەتی پەرلەمان ناشەرعی و نادەستوریە ، ھەموو کەس ئەوە دەزانێت ، تەنانەت ئەوانەش دەلێن وانیە لەروی بەرژەوەندی سیاسی و حیزبیەوە وادەڵێن نەک یاسایی و خۆشیان ئەوە دەزانن .
نازانم دادگا ئەمجارەش وەک ساڵی ٢٠٠٩ داواكە رەت دەکاتەوە یان نا ؟ بەڵام ئەگەر دادگاکە بریار بدات بەنایاسایی بوونی درێژکردنەوەکە ئەوا وەک دەڵێن بریارێکی کاشفە ،
سەبارەت بە لێکەوتەکانی وەھا بریارێک :-
١- پەرلەمان ھەرچی بریارو یاسایەک و ئیجرائاتێکی کردبێ ناشرعی و نایاساییە لەرۆژی بریاری خۆ درێژ کردنەوە وەنابێ چیتر دابنیشێ و بریار و یاسا دەربکات
٢- بەم پێیە دەبێ کۆمسیۆنی باڵای ھەلبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی ھەلبژاردنی داھاتو بکات
٣- دەبێ ھەلبژاردن بەیاسای پێشوو بکرێت ، چونکە چیتر پەرلەمان ناتوانێت یاسا دەربکات
٤-بەڵام بۆ کاتی ھەلبژاردن تەقریبەن ھیچی وا لەوەزع ناگۆرێت چونکە بۆ ھەموو ھەلبژاردنێک کۆمسیۆن پێویستی بە لانی کەم شەش مانگە.
٥- خۆ ئەگەر پەرلەمانی کوردستان پابەند نەبێ بە بڕیارەکەو بەردەوامبێت و و یاسای نوێ بۆ کۆمسیۆن و ھەلبژاردن دەربکات دەبێتە بیانویەک بەدەست دەسەلاتدارانی فیدرالیەوە تەعامول لەگەل پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی داھاتو کە لەو پەرلەمانەوە پێک دێت نەکەن بە بیانوی ناشەرعی بونیان
٦- خۆ ئەگەر ھەلبژاردنیش نەکەن وھەر دوای بخەن ئەوە دەرگای تەدەخولیش دەخاتە سەرپشت
کوردیش دەڵێ :- وەی لەقونێ و وەی لە دۆشاوی