سەرەڕای تێبینیە زۆرەکانمان لەسەر بریارەکانی ئەم دەستە نوێیەی دادگا بەلام سەبارەت بە بونی نوینەرایەتی هەرێم بەدلنیاییەوە سەنەدی دەستوری نیە ئەوەی هەیە ئەوەیە هەریم تەنها دەسەلاتی ئەوەی هەیە لە ناو سەفارەت و نوینەرایەتیە دبلۆماسیەکانی عێراق نوسینگەی هەبیت بۆ کاروباری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئینمائی وە مافی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سەربەخۆی نیە،ئەوە دەستورەکەیە کە کاتی خۆی خۆیان خەلکیان بۆ هان دان دەدا بۆ ئەوەی دەنگی پێ بدەن.
ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە لە واقیعدا ئەم نوێنەرایەتیانە چ سودێکیان هەبوە بۆ هەرێم و بۆ خەلکی کوردستان جگە لە زیان،تەنها بونەتە باریکی گران بەسەر بودجەی گشتیەوە بەلام وەک نوێنەرایەتی و ئەرکی دیبلۆماسی نەیانتوانیوە وەک نویەرایەتی دیبلۆماسی پیشەیی وبێ لایەن نوینەرایەتی هەرێم بکەن وەک قەوارەیەک بەلکو نوێنەرایەتی حیزبی بوون و دابەشکراون بەسەر دوو حیزبەکەدا باوەڕیش ناکەم هیچ دەسکەوتیکیان وەک ئەرکی نوێەرایەتی دیبلۆماسی بەدەست هێنابێت.
وە کارمەندەکانیشیان هیچیان لەسەر بنەمای پیشەیی و شارەزایی دانەنراون بەڵکو لەسەر بنەمای حیزبی و خزم خزمێنەی بەرپرسان دانراون بۆیە نەمانیان زۆر سودی زیاترە لە مانەوەیان.
کەس پێی خۆش نیە دەسەلاتەکانی هەریم وەک قەوارەیەکی دەستوری کەم بکرینەوە بەلام کەم کردنەوەی ئەو دام و دەزگایانەی کە بونەتە بارگرانی و بودجەی گشتی دادەدۆشن و مووچەی قەبە وەردەگرن لەسەر حیسابی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستیان و خزمەتی حیزب و بەرپرسانی حیزب دەکەن زۆر باشترە لە مانەوەیان.