سەرەنجام یە کیەتی ی پارتی ڕێک نە کەوتن لە سەردروست کردنی حکومەت بەهۆی پافشاری پارتی کە هیچ پۆستیکی گرنگ وەک سەرۆکی هەرێم،حکومەت، دەزگای هە واڵگری وچەک داری ،پەیوەندیەکان وە وەزارەتە گرنگەکان وەک نەوتوگاز وە ناوخۆ نەدات بە یەکیەتی.
هە ڵبە تە ئە گەر بریاربێت یەکیەتی و پارتی بە یەکەوە حکومەت دروست بکەن مافی یەکیەتیە کە داوای هەندێ لە پۆستە سەرەکیەکان بکات لەوانە سەرۆکایەتی هەریم وهەندی وەزارەتی گرنگ، هە ڵبەتە ئە وەی پەیوەندە بە سەرۆکایەتی هەریمە وە هەیە لە رستییشدا هیچ رۆلیکی نیە لە بریاردان .لە گەڵ ئەمەشا کاتیک پارتی ئامادە نیە هیچ ئیمتیازو رۆلیک بدات بە یەکیەتی جگە لە بارهەلگرتن بۆ رەوایەت دان بۆ حکومەتی نوێ، واتە لە سەرئاستی هەرێم یە کیەتی هیچ دەسەلات وپێگە یەکی نیە، وە ئاستی دائە بەزێ بۆ ئاستی نەوەی نوێ.
پارتی بۆ رام کردن وتێک شکاندنی یەکیەتی کارتی زۆر لە بەردەسەتە کە هەرنەک هیچ پۆست و دە سەلاتیکی گرنگی پێ رەوا نابینی ،بەڵکو بە هۆی باڵ باڵینی ناو یەکیەتی وە کردنەوەی دۆسیەی تیڕۆ لە دادگای هەولێر بۆ کورانی تالەبانی توانیویەتی یەکیەتی زیاتر بچوک بکاتەوە تا ئەندازاەی ئەویەکیەتیەی کە پارتی خۆی ئەیەوی وەک زەحمەت کێشانی ئێستا، وە هەروەک چۆن دوای۳۱ ئاب مسعود بارزانی وتی یەکیەتیەکی معقول و گونجاو دروست ئەکەین ،کە لە چاوی پارتیەوە ئە بێ ئێستا کاتی بێت بۆئە وەی کۆتایی بە م کێشە بێنێت کە ٦۰ ساڵە بەردەوامە .
لە هەر وەڵاتیک بوونی زیاتر لە هێزێک بە تایبەت ئۆپۆسزیون گرنگ و پێویستە بۆ ڕیگری لە قۆرخ کاری سیاسی و ئابووری وە دروست بوونی دیکتاتۆری ،ئە مە بۆ کوردوستانیش هە ر وایە ،نە بوونی هیزی رکابەر یا بە هیزی ئۆپۆسزیون ئە بێتە هۆی ئە وە کە بە ناشیرین ترین شێوە دەسەلات بە کار بێت بۆ بەرژەوەندی هەندی کە س ، وە حیزب تەنها ئە بیتە ئامراز بۆ تالانی و برۆ وە هیچ پانتایەک بۆ فکری سیاسی نامیێنێ تا لە زەمینەی واقیع ممارەسەی تیا بکرێ.
بۆ دڵ راگرنتی پارتی ،یەکیەتی لە هەموو گفتو پەیمانەکانی خۆشی پە شیمان بۆوە کە بەخەڵکی دابوو لەکاتی بانگە شەی هەڵبژاردنا بۆ پەرڵەمانی کوردوستان،کە تەوتینی مووچە گرنگ ترینیان بوو بۆ هاولاتی، تەنها بۆ ئەوەی پارتی دەسە لاتیکی پێ بدات لە ودامەزراوانەی کە لە سەرەوە باس کران .
بەڵام لە بری پە شیامانیەکانی یەکیەتی ، پارتی نەک هەر هیچی پێ نەدا بەڵکو ئەم پەشیمانیانەی یەکیەتی کە بە خەڵکی دابوو کردە خاڵی لاوازی یەکیەتی تا زیاتر لاواز بێ لە بەردەمی ، چونکە بەم حالە یەکیەتی هە م بێ هیوا کرا لە وەرگرتنی پۆستە کانی ویستی وە هەم متمانەی خەڵک و لایەنگرانی خۆشی لە دەست ،کە ئیتر بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو شتێکی پێ نە بێ بۆ وتن بەرامبەر پارتی
لاوازی یەکیەتی پارتی کردە هیزی یەکەم ،وە بۆ هە ڵبژارنەکانی عێراق ئە گەر دوبارە پارتی دەنگی یەکەم بێنێت وە یەکیەتی دەنگەکانی هێندەی ترکەم بکات بە هۆی ئەم هۆکارانەی کە لە سەرەوە باس کرا ، پارتی وەک جاری رابردوو داوای وەرگرتنەوەی پۆستەکانی یەکیەتی ئەکا بۆ خۆی لە بەغدا لەوانە پۆستی سەرۆک کۆمار.
لە کۆ بوونەوەی قوتابیان و لاوان لە ۱٥ ی ئە م مانگە بارزانی پەیامی خۆی بە یەکیەتی ڕاگەیاندو بەئاشکرا وتی، کە دەورانی ٥۰ بە ٥۰ تەواو بووە ، واتە ئامادە نیە یەکیەتی وەک هیزی رکابەرسەیربکات بەلکو وەک هیزیکی لاواز سە یر ئە کرێ کە هاوشانی پارتی نەماوە .
گرێ بەستی غازی ناوچەی سلیمانی ،کە مەسرور بارزانی لە گەل کۆمپانیایەکی ئەمریکی کردی بی گوی دانە یەکیەتی وە بی ئامادە بوونی یەکیەتی ئاماژەیەکی ترە، کە لای پارتی یەکیەتی رکەبەری سیاسی نەماوە بۆی ، وە ئەگەر یەکیەتیش تۆزێ خۆی گرژبکات ،ئە وا بە پێ دانی هەندی ئیمتیازی ماددی خاو ئە بیێتە وە وەک بابەتی ئەژماری من.
لە بەرئە وە، ئێستا یەکیەتی کە وتۆتە نیوان دەسەڵات و ئۆپۆسزیون ، ئەگەر بە تەوای بە هە موو مەرجەکانی پارتی رازی بیت لە بری هەندی دەست کەوتی رەوالەتی و ماددی ئەوا رەوشی زۆرخراپ تر ئە بی لە ئێستا، وە ئە گەر بشبێتە هیزی ئۆپۆسزیونی سەرەکی لە کوردوستا لە گەڵ هێزەکان تر، ئە وا ئەبێ گۆرانکاری ریشەیی لە خۆیا بکات وە پالپشتی هە موو یەکیەتیەکان بە دەست بێنێتەوە. بە دڵنیای هە ردوو بژاردەکە بۆ ئێستای یەکیەتی سەختە وە بریاری زۆر وردو زانایانە ی گەرەکە ،ئیتر پرسیار ئەمەیە وەڵامی یەکیەتی بۆ رەوشی ئێستای چیە کە ئە بێ هە ی بیێت ئە گەر بیە وێت وەک هێزێکی سیاسی کاریگەر فراون بمێنێت . ؟
وەڵام هە رچیەک بیێت ،ئەم راستیە هەیە کە یەکیەتی دەسەلات و رۆلی بۆتە سفرلە سەر ئاستی هەرێم ،وە ئە گەرلە هەڵبژاردنەکانی هاتووی عێراقا دەنگی پێویست نەهێنی کە گوومان زۆرە بەم حەڵەی ئێستای دەنگی پێویست نە هێنێ ،ئە وا لە بەغداش دەسەڵات و پۆستەکان لە دەست ئە دات بۆ لایەنی براوەی تر جا پارتی بیت یا نەوەی نوی یا هەرلایەنیکی براوەی تر. .