سەرۆک کۆمار دەبێت

لەتیف مستەفا
سەرۆک کۆمار پۆستیکی تەشریفاتی و پرۆتۆکۆلیە ،واتە دەسەلاتی (فعلی) راستەقینەی نیە  ،بۆ ئەوەی بتوانیت رۆلی هەبیت و کەمیک هەق بدات بەو پۆستە تەشریفاتیە دەبیت

یەکەم :خاوەنی جۆریک لە کاریزما بیت  ولایەنە سیاسی و حکومیەکان ریزی بگرن و حیسابی بۆ بکەن

دووەم :دەبیت حنکەی سیاسی هەبیت واتە شارەزایی سیاسی هەبیت و بتوانیت لەکاتی قەیران و کێیشەکاندا  رۆلی نابژیوان لە نیوان لایەنە سیاسیەکان و حکومیەکاندا بگیریت و توانای کۆکردنەوەیانی هەبیت 

سێیەم :دەبیت بە ئاگا بیت لە وەزعی سیاسی هەریمی و ناوچەیی و جیهانیش و  لە کۆنگرەو دیدارە نیودەوڵەتیەکاندا  بونی خۆی بسەلمینیت

چوارەم :دەبیت شارەزای دەستور بیت و لە حاڵەتی پیشیل کاریە دەستوریەکان دەنگی بەرز بیت و هەلویست هەبیت چونکە ئەو پاریزەری دەستورە

پینجەم : بە نیسبەت کوردیشەوە لە بەر ئەوەی ئەو پیگەیە پشکی کوردە دەبیت سەرەرای کارکردنی بۆ هەموو عیراق لەسەر ماف و ئیستیحقاقەکانی کوردیش هەلبداتی و ئەگەر پیویستی کرد شەریشیان لەسەر بکات هەر وەک چۆن زۆر جار بینیومانە سەرۆکی پەرلەمان لەسەر مافەکانی سونە شەری کردوە،نەک بێ دەنگ دابنیشیت و فزەی لیوە نەیەت لەسەر ماف و شایستەکانی  کوردبۆ ئەوەی پیی بلین پیاوی باشە  ،ئاخر ئەگەر بۆ ماف و شایستەکانی کورد هەلنەداتی وشەریان لەسەر نەکات  کورد بیت و کورد نەبیت فەرقی چیە؟

05/01/2026




وتارەکانی تری نوسەر