مەترسییەكانی سەر ھەرێمی كوردستان و یٔامرازەکانی بەرەنگاربوونەوەی

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)
‏‎ لەم ڕۆژانەدا لەھەموو كاتێ زۆرترو زیاتر گفتوگۆ سەبارەت بە مەترسییەكانی سەر ھەرێم دەكرێت، چەندین پانێڵ و دیدار ، نووسین و  وتار لەو ڕووەوە یٔەنجامدراوە و بڵاوكراوەتەوە، ھێرش و بۆردومانەكانی وەڵاتانی ھەرێمایەتی ڕۆژانەیەو  لەبەیانامەكانیاندا بەبێ پەردە یٔاماژەی پێدەدەن. جگە لە یٔامادەكارییەكانیان بۆھێرشی یٔاشكرای زەمینی، زانیارییەكانیش پێمان دەڵێن ڕێككەوتن لەنێوان یٔێران و توركیا كراوە بۆ پەلامارو تێکدانی سەقامگیری هەرێم، لە بەرانبەردا دەسەڵاتدارانی ھەرێم هێندە خەمساردن وەک یٔەوەی ڕوودەدات لە کیشوەرێکی تر ڕووبدات،  یٔەم دەسەڵاتە خەریكی ململانێی بێ مانا ویەكتر تۆمەتبارکردنن، تا یٔاستی ھەڕەشەی شەڕە گەڕەك لەگەل یەكتر،  هاوکات دابەشبوونە بەسەر میحوەربەندییەكانی ھەرێمایەتی و جیهانیدا. 

مەترسییەکانی سەر هەرێمی کوردستان مەترسیی جددین، یٔەگەری جێنۆسایدکردنی گەلەکەمان و داگیرکردنی زیاتری خاکەکەمان یٔەگەرێکی زیندووە، بگرە ڕژێمی توڕکیا لە هەندێ ناوچە دەیان کیلۆمەتر هاتۆتە پێشەوەو تەماحی داگیرکارانەی زیاتری هەیە،
‏‎ لە كاتێكدا گەلی یٔێمە گەلێکی ترسنۆك نەبووە، ھەمیشە توانای  جەنگ و بەرەنگار بونەوەی ھەبووەو ھەیەتی  بەڵام بەداخەوە بەردەوام بووەتە قوربانی هەڵەی کووشندەی  سەركردە و ناعەقڵانی ڕێبەرەکانی.
‏‎لەدونیادا  یٔەو کۆمەڵ و نەتەوە و گەلانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بوونەوە، دوای کارەساتەکان دەستیان بە خۆدروستکردنەوە و خۆڕێکخستنەوە کردوە، یٔەو نەتەوانە  جینۆساید نەک لەناوی نەبردن، بەڵکو کردیان بە ھەلێک بۆ نیشتمانسازی، خۆبەڕێوەبردن، شوناس بەھێزکردن و تەنانەت دروستکردنی دەوڵەت. یٔەم گەلانە بە لۆبیکردن، دیپلۆماسیەتی زیرەکانە و پەیوەندی دروستکردن، بە یٔەدەب و ھونەر ،  توانییان جینۆسایدەکەیان بە جیهان بناسێنن و دەزگا نێودەوڵەتیەکان ناچار بکەن بە یاسا دان بە دۆسییەکەیاندا بنێت.
‏‎چی بکەین؟
‏‎بۆ یٔەوەی بەرەنگاری یٔەم دۆخە مەترسیدارە ببینەوە ، سەرەتا دەبێ لەسەر ھەموو یٔاستەكان بەپێی بەرنامە  پێکەوە كاربكەین،  دەبێ ستراتیژێكمان ھەبێ، لە نێو یٔەم ستراتیژەدا یٔەركەكان و یٔەولەویتەكان دابەش بكەین،  وتارو دەنگمان بەڕوونی بگات بەجیهان. 

‏‎ھەنگاوێکی تر  بواری سەربازیە ،كەپێویستە ھێزێکی تۆكمەی یەکگرتووی بەدیسپلینمان ھەبێت، کە لەلایەن یەك ناوەندی بریارەوە فەرمانی پێبكرێت، بەداخەوە یٔێمە تا یٔێستا ھێزمان نییە بە مانا نیزامییەكەی، یٔەوەی هەیە هێزی دووحیزبن و ملکەچی بڕیارو فەرمانی حیزبەکانیانن،جگەلەوە یٔەوەی هەیە لەڕووی  ڕاھێنان و چەكەوە کەمووکووڕی هەیەو  بەپێی پێویست نین، پارتی و یەكێتی و حیزبەكانی دەسەڵات، بەهۆی سەرقاڵیانەوە بە شتی لاوەكیەوە  یٔەم بابەتە گرنگەیان پشتگوێ خستوە. 
‏‎مادام ھەڕەشەمان لەسەرە،كەواتە مافی خۆمانەو  پێویستە بەبەردەوامی خۆمان یٔامادەبكەین،  یٔێستا تەكنەلۆجیای سەربازی  ھاتوەتە پێشەوەو بەدەستھێنانی زەحمەت نییە، توانای دارایش بۆ یٔەو مەبەستە هەیە، بۆنموونە درۆن كە لەم سەردەمەدا ڕۆڵێكی باڵای ھەیە لەیەكلاكردنەوەی جەنگدا. ماعقول نییە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی وەك داعش بە یٔاسانی دەستبەری بكات، كەچی حكومەتی ھەرێمی كوردستان نەیبێ؟ عەقڵیەتی سیاسیی و حوكمڕانی و دامەزراوەیی یٔێمە بۆدەبێت وابێت؟  بۆهێندە خەمسارد و بێباکین  سەبارەت بەو هەڕەشانەی لەسەرمانن؟ 

‏‎ پێویستە لەم قۆناغەدا لە ھەموو كاتێك زیاتر ھەوڵبدەین بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دونیادا، تا بۆمان دەکرێت دابەش نەبین بەسەر میحوەر و جەمسەرەکاندا، وەک یٔێستا هەیە، سوود لە سەنگ و قورسایی و كاریگەری نێودەوڵەتی وەربگرین، چونکە  یٔەوان لە مەیداندا و لە زۆر پرس و جێگادا ڕۆڵی یەكلاكەرەوەیان ھەبوەو دەبێ، با  دەسەڵاتداران لەم بارودۆخە یٔاڵۆزەدا خەمێک لە میللەت بخۆن و بیریش لە چارەنووسی یٔەزموونە پڕ قەیرانەکەمان بکەنەوە و هەوڵی پاراستنی بدەن، دەوڵەتانی دوژمن پارتیی و یەکێتییان وەک تەکتیکی کاتی قبوڵە، بەڵام کە کاریان پێیان نەما یٔەوانیش بەیٔامانج دەگرن، کاڵفامییەکی سیاسییە گەر وا بیربکرێتەوە کە هەڕەشە تەنها لەسەر لایەک یا پارچەیەک یاخود هێزێکی سیاسییە، دەبێ تێبگەین کە هەڕەشەکە لەسەر هەموومانە..
کاتی یٔەوە هاتووە هەموومان لەسەر بەرنامەیەکی ستراتیژێکی نیشتیمانی، نەتەوەیی، پێشکەتووخواز کۆببینەوە، بۆ ڕووبەڕوونەوەی تەحەدا و هەڕەشە جدییەکانی سەر هەموو پارچە لەتکراوەکانی نیشتیمانە بریندارەکەمان.

26/11/2022



وتارەکانی تری نوسەر