مەترانەکەی دهۆك قسەی ئیسلام خۆیانی کردۆتەوە !

بارزان شێخ عوسمان

ئاگاداری ئەوەنەبوم   کاك بەهزاد مزوریی چی نوسیوە و وەڵامی کێی داوەتەوە ،بەڵام بە هۆی ئەو هەلڵاو های و هاوارە درۆزنانە و سیاسییانەی  دەموچاوە قێزەونەکانی حزبە ئیسلامچییەکانەوە  .ناچار بوم بە دوای ئەسڵی مەسەلەکە بکەوم بزانم ئەوپیاوە ئاینییە کریستانە چی وتوە !وا  ئەم ئیسلامچیانە تەواوی میدیاکانی خۆیان و سێبەرەکانیان و مێگەلە بێ ئاگاکانیشیان پڕ کردوە و داوای  سزادان و تەمبێ کردنی دەکەن .

بەداخەوە ئەو پیاوە ئاینییە وەك  باقی حەوت ملیار زیاتری مرۆڤەکانی سەر زەوی  ناچار بوە لە ترسی ژیانی خۆی  ئەو کۆمێنتە راست و دروستە بکوژێنێتەوە کە لە وەڵامی یەکێك لە  میلیشیا دڕندەکانی ناو میدیا و سۆشیال میدیا و دنیای روناکبیریی  نوسیبوی . زۆر گەڕام تەنیا دو رستەم دەست کەوت لە وەڵامەکەی .نۆم ساغ بوەوە کە ئەو  میلیشیا دەم پیسە هەستی ئەوی بریندار کردوە و قسەی بە ( Jesus christ ) ،مەسیح وتوە ئەویش زۆر بە جوانی  و هێمنانە  نوسیویەتی جیاوازی نێوان پەیامبەران نییە ،دیارە زۆری بۆ هێنراوە بۆیە ئەویش ئەو راستییەی  ژیانی هاوسەرێتیی  محمد پێغەمبەر (ص) نوسیوە کە سەرچاوە ئیسلامییەکان تەئکیدی لەسەر دەکەنەوە و لە کتێبی (أزواج الرسول) و سەدان سەرچاوەی تریش دا بەوردیی باسکراوە .ئەوشتێکی زیاتری  نەوتوە و بوختانی نەکردوە کە  محمد پێغەمبەر(ص)  لە دوای وەفاتی دایکی موسڵمانان (خدیجە)  ،ئیتر بە بیانوی جیا جیا زیاتر لە نۆ ژنی هێناوە سەرباری کەنیزەکەکانی (ما ملکت ایمانکم ). وەك تەواوی سەرچاوەکانی مێژوی ژیانی پێغەمبەر و ئیسلام ئاماژەی بۆ دەکەن ، (زەینەب  بنت جحش ) ی بە هەڵگێڕانەوە لە زیدی کوڕی  ، (صفیەکچی حی بن ئەختەب ) بە غەنیمەتی جەنگ بونە هاوسەری  پەیامبەری ئیسلام ،ئەوانیتریش تا حەزرەتی عائشە  هەر یەکەیان چیرۆکێکیان هەیە .ئەو برا کریستانە هەر ئەوەندەی نوسیوە بەس نییە (یەسوس)   ژنی  بەزۆر نەساندوە واتە هاوسەرێتییەکەی  زەینەبی کچی جەحش  و سەفیەی کچی حی ،کە یەکەمیان لە زەیدی سەند بۆ خۆی ،سەفیەش دوای کوژرانی باوك و برا و هاوسەرەکەی لە غەزوەی خەیبەر هەمان شەو کردیە ژنی خۆی .

ئەگەر ئەو سەرچاوە ئیسلامییانە راست نین و دەوترێت ئەوە شیعەکان تەحریفیان کردوە ، ئیتر گوناهی ئەو کریستانە و ئێمە و مانان  چییە لەو شەڕەی نێوان شیعە و سونەدا  ببین بە قوربانیی.

ئەگەر  ئەو لەشکرە زەبەلاحەی ئیسلامییەکان ئەو کۆمێنتە بە سوکایەتیی بە ژیانی هاوسەرێتیی محمد پێغەمبەر  دەزانن ، با بچن  یەخەی زانایانی ئاینیی شیعە و بەشێکی زۆری سونییەکانیش بگرن .

خاڵێکی تر لەم مەیدانی هەراو هۆریایەی ئیسلامییەکان ئەوەیە  کۆمێنتی ئەو برا کریستانە بە سوکایەتیی ناو دەبەن و داوای سزای قورس دەکەن ،ئەی باشە رۆژانە خۆیان  بە ناوی خودا و قورئان و پەیامبەرەکەیەوە سەدان هەزار درۆ و دەلەسە ئەکەنە مێشکی خەڵکی ساویلکەوە  سوکایەتیی نییە ،کە هیچیان بنەمای ئاینییان نییەو سی ساڵ لەمەوبەر هیچ زانایەکی ئاینیی کورد باسیان نەکردوە .ئەی باشە ئەوە سوکایەتیی نییە بە هەستی موسڵمانانی کوردستان  کە هیچ کام لە ئیسلامچییەکان  بە وشەیەکیش دستدرێژییەکانی ،قاعیدە و ئەنسار  و جنودی اسلام و زەرقاوییەکان و داعشیان ئیدانە نەکرد ؟!.  ئەوە سوکایەتیی نییە کە لەشکری ئیسلامیی ئەردۆگان بە ناوی قورئانەوە نەشێکی کوردی سوریای قڕ کرد و مزگەوت و قورئانی سوتاندن کەچی یەك ئیسلامچی نقەی نەکرد .

  هەر خۆی ئەوە سوکایەتییەکی گەورەیە بە هەستی موسڵمانان کە کەسێك لە وەڵامی چەقۆ کێش و شمشێر بەدەستێکی داعش  لە پەیج و کەناڵێکدا قسەیەکی کردوە ، ژمارەیەکی سنوردار بینویانە ،بەڵام ئیسلامچییەکان بۆ سواڵی دەنگ و زیاتر گەمژاندن  کردویانە بەو هات و هاوار  و قڕە قڕە   ژمارەی بینەرەکانیان بۆ ئەو نوسینە زیاتر کرد .

کەی ئیسلامچییەکان  توانیان یەك ئیسلامی یەك مانا و یەك تەفسیر پێک بهێنن ،ئەوسا دەکرێت بزانرێت ئەوە کێ یە سوکایەتیی بە ئیسلام و پەیامبەرەکەی دەکات ؟!.

01/03/2023



وتارەکانی تری نوسەر