دادگای فیدراڵی داداگای بێ رکابەر

سلێمان مستەفا
بەپێی ماددەی (١٣) دەستوری عێراق ، گەل سەرچاوەی دەسەڵاتە و دەستوریش باڵاترین یاسایەو ناکرێت هیچ یاسایەک پێچەوانەی ئەم دەستوەربن وەک لە بڕگەی يەكەمدا هاتوە: ئەم دەستورە بە ياساى باڵاو هەرە بەرز دادەنرێت لە عێراقداو،  پێويستە لە هەموو شوێنێكى عێراقدا پابەندبن پێوەى بە بێ جياوازى.

دووەم: نابێت ياسايەك دابنرێت پێچەوانەى ئەم دەستورە بێت.

ئەگەر سەرنج بدەینە دەقی بڕگەی یەکەمی ماددەی ( ١٩) تیایدا هاتوە یاسا سەروەرە هیچ دەسەڵاتێک بەسەر یاساوە نییە جگە لە (دادگا سەربەخۆيەو هيچ دەسەڵاتێكى بەسەرەوە نيە جگە لە ياسا)کەواتە ناکرێت دادگا مل بدات بۆ فشاری سیاسەتوانان .

شێوازو پێکهاتەی دادگای فیدراڵی لەماددەی (٩٢) دەستوردا هاتوە داگای فیدراڵی لە دادوەرو شارەزایانی فقهی ئیسلامی و شارەزایانی یاسایی پێکدەهێنریت ،ئەمەش بەیاسا ڕێکدەخرێت ، ئەم یاسایەش پێویستی بە دەنگی دوولەسەرسێ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە، وبەپێی ماددەی (٩٣) دەستور دادگای فیدراڵی دەسەڵاتەکانی دیاریکراون کە خۆی لە هەشت برگە دەبێنێتەوە، ئەوانش بریتین لە :

دادگاى فيدراليى باڵا تايبەتە بەم بوارانەوە:

يەكەم: چاودێريكردنى ڕادەى دەستوورى بوونى ياساو پێڕەوە كارپێكراوەكان.

دووەم: لێكدانەوەى دەقەكانى دەستوور.

سێيەم: يەكلاييكردنەوەى ئەو كێشانەى لە ئەنجامى جێبەجێكردنى بڕيارەكانى حكومەتى فيدراليەوە دروست دەبن و ئەو بڕيارو پێڕەوو ڕێنمايى و ڕێوشوێنانەى لە دەسەلآتى فيدڕاڵیيەوە دەردەچن، ياساش ماف دەدات بە هەريەك لە ئەنجومەنى وەزيران و كەسانى خاوەن پلەو ئەوانى دى كە ڕاستەوخۆ لە دادگا ڕەخنە لەو بڕيارانە بگرن.

چوارەم: يەكلاكردنەوەى ئەو دووبەرەكيانەى لەنێوان حكومەتى فيدرالى و حكومەتى هەرێمەكان و پارێزگاو شارەوانى و ئيدارە ناوخۆييەكان ڕوودەدات

پێنجەم: يەكلاكردنەوەى ئەو دووبەرەكيانەى لەنێوان حكومەتى هەرێمەكان يان پارێزگاكان ڕوودەدات.

شەشەم: يەكلاكردنەوەى ئەو تۆمەتانەى دراونەتە پاڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆكى ئەنجومەنى وەزيران و وەزيرەكان، ئەمەش بە ياسا ڕێكدەخرێت.

حەوتەم:.پەسەندكردنى ئەنجامى كۆتايى هەڵبژاردنە گشتيەكان بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى نوێنەران

هەشتەم:

١ - يەكلاييكردنەوەى ناكۆكى لە نێوان بوارى كارى دادگاى فيدرالى و دەستەى دادوەرى هەرێم و پارێزگاكان كە ناكەونە سنورى پارێزگاكان.

ب - يەكلاييكردنەوەى ناكۆكى لە بوارى كارى دەستەى دادوەرى هەرێمەكان و پارێزگاكان كە ناكەونە سنورى هەرێمەكانەوە.

 گەر سەرنج بدەینە دەقی ماددەی (٩٤) دەستور ، دەبینین دادگا دەستوری گەورەترین پێگەی هەیە و دادگای بێ رکابەرە و بڕیاری حوکمی کۆتایی داوەتە دادگای فیدراڵی کە (بڕيارەكانى دادگاى باڵاى فيدڕاڵی يەكلاكەرەوەيەو دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەكان پێوەى پابەندبن) ئەوە دەقی دەستورە ، قسەی من و تۆ نیە ، بەڵام من و تۆ دەنگمان بەم دەستورە داوە ، کەواتە ئەوە راو ئیرادەی ئێمەشە .

 ئینجا ئەگەر بپرسین ئایا دادگای باڵای فیدراڵی هیچ کۆت وبەندێکی لەسەرە ؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بگەرێینەوە بۆ دەستور و یاسا بەرکارەکان بەپێی ماددەی (١٣٠) دەستور یاساکانی عێراقی بەرکارن تا بەیاساێکی تر هەڵدەوەشێنرێنەوە، بەو مانیە دەبێت رێز لەیاسایانە بگیرێت وکار بە حوکمەکانی بکات، هەروەها لەماددەی (١٣) دەستوردا هاتوە نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت پێچەوانەی حوکمەکانی دەستور بێت ، کەواتە دادگای باڵای دەستور دەسەڵاتی رەهای نییە بەڵکو حوکم و دەسەڵاتەکانی چوارچێوەی دەستورن ، لەگەڵ ئەو سەرەقەلەمانەی ئاماژەمان پێدان ، دەبێت بە گرنگیەوە بڕوانینە دەوری دادگای فیدراڵی لە سیستەمی فیدراڵی دا بە تایبەتی بۆ ئێمەی کورد ، گەر ئێستا دەستوری عێراق بێنین و نوقتە لەسەر پیتەکان دابنێین و تایبەتمەندیەکانی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و تایبەتمەندیەکانی دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمەکان وتایبتمەندیەکانی دەسەڵاتە هاوبەشەکان و تایبتمەندیەکانی دەسەڵاتەباس نەکراوەکان باس بکەین زۆرتر بەر چاومان ڕوون دەبێتەوە ، بۆیە گرنگە کورد بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەبکات، ناکرێت کورد وەک نەیارو ئۆپۆزسیۆن لە حکومەتی فیدراڵی بنوارێت، لەهەمان کاتدا ناکرێت شەری قانون و باڵا دەستی قانون نەکات ، ناکرێت شەری پێگەی قانون و دەستوری هەرێمی کوردستان نەکات، مافی خۆیەتی پرسیار لەسەر دەستوری بونی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بکات لەنێوان ماددەی (٩٢ و ١٣٠) بۆیە باشتر وایە کورد لەوێنەی عێراق و هەرێم لە پرسی یاسای دادگای فیدراڵی بڕوانێت ، سەدان نوسەرو یاسا ناسی دڵسۆز پێشنیاریان کرد ، پرۆژەیان دا و تکاو پارانەوەیان کرد کە یاسای دادگای فیدراڵ و یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی و یاسای پاراستنی مافی هەرێمەکان و یاسای نەوت و گاز گرنگن ، سەدان دڵسۆزو خەمخۆر هاوریان کرد کە یاسا و بەرنامە گرنگترە لە پۆست بەڵام ؟؟  

بۆیە دەبێت دان بە ڕاستێکی تاڵ و فەرزکراودا بنێن کە ئێمە کوردی باشور خەلکی کوردستانی عێراقین ،  لەهەمان کاتدا دەبێت مێژووی (١٠٠) ساڵەمان لەبەر چاوبێت، پرۆسەی بنیتنانەوەی کۆماری دوای ٢٠٠٣ شمان لەبەر چاو بێت کە کورد هاوبەش و ئەندازیاری پێکهێنانی عێراقی نوێ بوو ، لەمێژوی کورد و سەدساڵەی خەبات و بەرخودانی دەیان ئەزمون هەیە ناکرێت دوبارەیان بکەینەوە ، دەبێت شەری دەستورو قانون بۆ هەرێم و تەوای عێراق بکەین ، دەبێت دان بەهەڵەکان بنرێت بۆ هەستانەوە.

14/03/2024



وتارەکانی تری نوسەر