ئه‌مه‌ریكا په‌یامێك ئاڕاستەی خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان دەکات

كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ شارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت" وڵاتەکەی پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپات دەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا".

كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ شارى هه‌لێر، لە ساڵیادی دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆیان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگه‌یاند" لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی ١٩٩١ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا یارمەتیدەر بوو لە دامەزراندنی ناوچه‌ى ئارام، ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین لە سەرو هێڵی ٣٦ لە عيراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتيی گەلی کورد".

كونسوڵخانه‌كه‌ باسی لەوەشکردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دوپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عيراقی فیدڕاڵدا.


AM:10:16:05/04/2021