لە رانییە.. دایکێک لە تاوی مردنی کچەکەی گیانی لە دەستدا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، "خوشکی کارمەندێکی پۆلیسی رانییە لە سلێمانی گیانی لە دەستداوە، دوای مردنی کچەکەی وبیستنی هەواڵەکە دایکیشی لە تاوادا گیان لەدەستدات".

  
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رانییە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "بە وتەی کارمەندمان (ئیراهیم ئیسماعیل عەزیز) لە بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر، خوشکەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کردووە، دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە باری تەندروستی تێک دەچێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."  
  

دەقی پەیامەکەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بۆ کارمەندمان ( پ پ4/ ایبراهیم ایسماعیل عزیز ) بەداخ و پەژارەیەکی زۆرە و هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان ( فاگمە قادر رسول) وە خوشکت ( زەینەب ایسماعیل عزیز ) مان پێ گەیشت کە بەبیستنی ئەم هەواڵە خەمناکە نیگەران بووین، بۆیە بەناوی خۆم و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خۆت و خانەوادەکەت دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت.
عمیدی پۆلیس/ حسن سوارە



PM:12:38:10/04/2021