بەیانی ئەمرۆ ته‌ندروستی هه‌رێم چەند بڕیارێکی نوێی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایدەگەیەنێت" ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بڕوانامه‌ی وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوه‌ڕپێكراوی هه‌بێت له‌كاتی گه‌یشتن به‌فڕۆكه‌خانه‌كان پێویست به وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین ناكات".
د. ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك پێشتر ڕامانگه‌یاندبو بۆ پێداچونه‌وه به ڕێكاره‌كان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵومه‌رج و بارودۆخی ئێستای كۆڕۆنا له جیهان و هه‌رێمی كوردستان و دوابه‌دوای ڕه‌چاوكردنی ئاستی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و ئاساییبونه‌وه‌ی هاتوچۆ و گه‌شتكردن و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی و وه‌رگرتنی نمونه بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دو بڕیار ده‌ركرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، وه‌رگرتنی نمونه و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت جگه له:
یه‌كه‌م: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ده‌ره‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوه‌ڕپێكراوی هه‌بێت كه‌متربێت له ٤٨ كاتژمێر له‌كاتی گه‌یشتن پێویست به وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین ناكات.
دووه‌م: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی بڕوانامه‌ی وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوه‌ڕپێكراوی هه‌بێت له‌كاتی گه‌یشتن پێویست به وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین ناكات.