پەکەکە دانپێدانانی ژنە گەریلایەکی سیخوڕی ناو ریزەکانی بڵاودەکاتەوە


فراتنیوز داانپێدانانی، دیلان ئینانچ سیخوڕێکی دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە کە وەک باسی دەکات " بۆ کاری سیخوڕی نێردراوە بۆناو ڕیزەکانی گەریلا دوای ئاشکرابوونی دان بە تاوانەکانیدا دەنێت، کە هێشتا تەمەنی ١٦ساڵ بوو لە باکور بەدەسیسەی دەوڵەت چەند کەسی کوشتووە".
یلان ئینانچ سیخوڕێکی دەوڵەتی تورک، کە بۆ کاری سیخوڕی نێردراوە بۆناو ڕیزەکانی گەریلا دوای ئاشکرابوونی دان بە تاوانەکانیدا دەنێت و وەک فراتنیوز بڵاویکرۆدتەوە" هێشتا تەمەنی ١٦ساڵ بوو لە باکور بەدەسیسەی دەوڵەت چەند کەسی کوشتووە و تەرمەکانیان شاردووەتەوە، خانەوادەی ئەو کەسانە لە ساڵی ٢٠١٤ لەبەردەم بینای (دەبەپە) و شارەوانی ئامەد خۆپیشاندانیان دەکرد و داوای منداڵەکانیان لە پەکەکە دەکرد".

 ئەو ئاژانسەی نزیک پەکەکە ئەوەی خستۆتەڕوو کە سیخوڕ دیلان ئینانچ تەمەنی ٢٣ ساڵە و خەڵکی ناوچەی فارقینە لە شاری ئامەد، باس لەوە دەکات کە لەدوای ئەوەی براکەی سیدار ئینانچ "تەسلیمی کاری سیخوڕی بووە، ئەویش دەکەوێتە ناو تۆڕی سیخوڕییەوە".

چیرۆکەکە بەو شێوەیە دەگێڕێتەوە" دواتر خزمێکی بەناوی کەمال مەرغەن لە ئامەد، بە بیانووی خۆشەویستی و هاوسەرگیرییەوە لێی نزیک دەبێتەوە، بەڵام مەرغەن و گروپەرکەی دیلان دەفڕێنن و دەیبەنە ماڵێک کە لەوێدا دەستدرێژی دەکەنە سەر خەڵک و هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن کە ئەگەر کاری سیخوڕییان لەگەڵدا نەکات ئەوە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەویش".

بەشێکیتر لە دانپێدانانەکانی سیخوڕ دیلان دەربارەی ئەو خێزانانە بوون کە لە ساڵی ٢٠١٤ـدا لەبەردەم بینای (دەبەپە) و (هەدەپە) و شارەوانی ئامەد خۆپیشاندانیان دەکرد و وێنەی منداڵەکانیان بەرزدەکردەوە و داوای منداڵەکانیان لە پەکەکە دەکرد، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە پەکەکە منداڵەکانیان بردووە، ئەوکات حکومەتی ئاکەپە و دەوڵەتی تورک لە میدیاکاندا، کردییان بە ڕۆژەڤ و بەو بیانووەوە هێرشیانکردە سەر جوڵانەوە و ناوەندە ئازادیخوازەکانی کورد لە باکوری کوردستان و تا ئەمڕۆش ئەو هێرشانە لەسەر هەدەپە بەردەوامە.

لەوبارەیەوە فراتنیوز لەدەمی ئەو دەستگیرکراوەوە دەڵێت "میت بەشێک لەو کەسانەی کوشتووە و تەرمەکانیانی شاردوونەتەوە، خۆم بەدەستی خۆم سێ کەسم لەوانە کوشتووە کە تەمەنیان لەنێوان ٢٢ تا ٢٤ ساڵ بوو، دواتر پارەیان دەدا بەو ماڵانە کە وێنەی منداڵی ڕۆڵەکانیان بهێنن بۆ ئەوەی وای نیشانبدەن کە بە تەمەنێکی کەمەوە چونەتە ناو پەکەکە، من نەمزانیبوو کە ئەو سێ کەسەی من کوشتوومە لەناو ئەو کەسانەن کە دەوڵەت بۆ پڕوپاگەندە دژی پەکەکە بەکاریان دەهێنێت، کاتێک تەماشای تەلەفزیۆنم کرد وێنەی ئەو سێ کەسەم بەدەستی کەسوکارەکەیانەوە بینی کە من کوشتبووم، کەچی پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە پەکەکە لە تەمەنێکی کەمدا ئەوانی بردووە".

فراتنیوز ئەوەش بڵاودەکاتەوە کە" دیلان ئینانچ ساڵی ٢٠١٥ بۆ ئەنجامدانی کردەوەی گەورەتر، وەک سیخوڕێک دەنێردرێتە ناو ڕیزەکانی گەریلاوە، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەر و کەسانی باڵای ناو پەکەکە بکاتە ئامانج، لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا ناوی زیلان بەرخۆدان لەخۆی دەنێت، لە داهاتوودا بۆئەوەی خۆی لە پەروەردەیەکی تایبەت دووربخاتەوە هەوڵی خۆشاردنەوە دەدات، بەڵام گەریلا پێی دەزانن و ئاشکرادەبێت دوای گرتنی دان بە هەموو تاوانەکانیدا دەنێت".



AM:12:51:04/09/2021