ئەمڕۆ جارێکی دیکە پڕۆسەی دادگایکردنی پێنج چالاکوانی تری ناوچەی بادینان دواخرا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەی دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی تری ناوچەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا. 

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە میدیاکانی ڕاگەیاند" بەهۆی گۆڕینی دوو دادوەری دادگای هەولێر کە ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون، ئەمڕۆ دانیشتنی دادگا بۆ دادبینی زیاتر لە دۆسیە دواخرا". 

بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی هەریەکە لە (عامر خالید – مامۆستای زانكۆ، سلێمان كەمال – پێشمەرگەی دێرین، سلێمان موسا – مامۆستا، جەمال خەلیل – مامۆستا و فرسەت ئەمجەد – ئەندازیار) لە دادگایی شاری هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکەی ئەمڕۆی دادگا بۆ رۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دواخرا. 


AM:11:35:08/09/2021