کۆمسیۆن رێژەی بەشداربووانی دەنگدەرانی عێراقی راگەیاند


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێژەی بەشداری دەنگدەرانی سەرتاسەری عێراقی رایگەیاند، کە ٤١% بووە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند رێژەی دەنگدان لەسەرتاسەری عێراق ٤١%یە. پارێزگاکانی باشووری کوردستان و ئەو پارێزگایانەی کوردی تێدایە: هەرچی پارێزگای هەولێرە ٤٦% بووە، سلێمانی کە کەمترینی عێراقە رێژەی دەنگدان لە ٣٧% بووە، کەرکوک ٤٤% بووە، دهۆک لە ٥٤% بوو، پارێزگای موسڵ کە ژمارەیەکی بەرچاو کوردی تێدایە ٤٢% بووە، پارێزگای سەلاحەدین کە ژمارەیەکی بەرچاو کوردی تێدایە رێژەکەی ٤٨% بووە.

بڕیاریش کاتژمێر ٣ ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق  رابگەیەنرێت. دوای دوو هەفتەی دیکەش و پاش لێکۆڵینەوە لە سکاڵاکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت.




AM:08:43:11/10/2021