حەشدی شەعبی‌و کازمی لەسەر رادەستکردنی تاوانباران رێکدەکەون


دوێنێ شەو دوو شەممە لە کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی هەماهەنگی شیعە و سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار، هەردوولا رێکدەکەون، کە ملیشیا شیعەکان سێ لەو تۆمەتبارانە رادەستی دادگاکانی عێراق بکەن کە لە رێگای ( دۆرن ) ەوە هێرشیان کردە سەر ماڵی کازمی، هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش ئەو چەکدارانەی خۆیان رادەستی دادگا بکەن کە رۆژی هەینی رابردوو تەقەیان لە خۆپیشاندانەکانی نزیک ناوچەی سەوز کرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیا عێراقییەکانەوە بڵاوکراوتەوە، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردوو کە تا درەنگانێکی شەو لەماڵی حەیدەر عەبادی لەنێوان لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران کە ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی عێراقیش بەرێوەچوو، هەردوولا رێککەوتن و کە دۆخەکە هێمن بکەنەوەو شەڕی میدیای دژی یەکتر رابگرن.

ئەو کۆبوونەوەیەی دوێنێ شەو یەکەم کۆبوونەوەیە کە دوای هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە  لەنێوان نەیارەکانی عێراقدا ئەنجام دراو، دوای کۆبوونەوەکە راگەیاندنێکی بڵاوکرایەوە کە داوای هێورکردنەوەی دەکرد.
 
  
ئیتار تەنسیقی لە لایەنەکانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی)، بزووتنەوەی عەتا، هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و حزبی فەزیڵە پێک دێت، لەنێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئەو لایەنانەشی گرتۆتە خۆی کەسەر بە ئێرانن.



AM:11:37:09/11/2021