قائمقامێتی سەیدسادق دەربارەی بڵاوەپێكردنی هێز ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە

قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق‏ ڕایدەگەیەنێت" هاتنی و هێنانی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیـان لە ناو ســـەنتەری شــار و شارۆچكەكــان، بۆ گـرتن و ئـــازاردانـی هیج كــەس و لایەنێــك نیە". 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ‏قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق‏ ڕایگەیاند" هێنانی هێـزی ئەمنی و بڵاوەپێكردنیـان لە ناو ســـەنتەری شــار و شارۆچكەكــان، بۆ گـرتن و ئـــازاردانـی هیچ كــەس و لایەنێــك نیە، بەڵکو تەنهـا ئامــانــجیان لــە پاراستنی موڵــك و ماڵــی گشتــی و ســەرجــــەم فەرمانگـــە حكـومی و خزمەتگوزارییەكانە لە دەست خەڵكانی تێكـەدەر و گێرە شێوێــن كـە هەڵدەستن بە سوتاندن و شكانــدن و لـە ناوبـــردن و تاڵانكـردنـی پێداویســت و بەڵگـــە و دۆكــۆمینتەكـانی ئــەم شــارە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جۆرە كەس و لایەنانە، داواكاری و ناڕەزایی و نیگەرانی هاووڵاتیان و گەنجــان و خوێندكــاران بـــە لاڕێــدا دەبـەن و كاری گێرشێوێنــی و توندوتیژی دروست دەكەن بۆ مەرامی كەسی و سیاسی حیزبی خۆیان و گەنجان هان دەدەن بە ناشرینكردن و كاولكردنی ئەم شارە و ڕێگەگرتن لە گەورەبــوون و ئاوەدانكردنەوە و خزمەتكردن بە دانیشتووانەكەی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمسـاڵ و ساڵانــی ڕابـردووش بینیمــان چـۆن بە پیلان دانانــی پێــشوەخــتە زۆرێك لـە فەرمانگــە و شوێنە گشتییەكــانیان لە ناوبــرد و هیچ كــەس و لایەنێك و كەسـایەتییەـك خـۆی نەكـرد بەخاوەنی شێوانــدنی و تێكدانــی قــەزاكەمان، كە ئەم كــارە پێویستــی بە زیاتر لە ١٠ ساڵ هەیــە كـــە وەك خــۆی لــێ بكــــرێتـــەوە.  


AM:12:02:26/11/2021