ناسنامەی ٤١ روفاتی ئێزیدی ئاشکرا کران

ناسنامەی روفاتی ٤١ کوردی ئێزدیی ئاشکرا کران، بڕیارە لەبەغداوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال و بڕیارە لە ڕێوڕەسمێکدا لە گوندی کۆچۆ بەخاک دەسپێردرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی کاروباری شەهیدانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی دیئێن ئەی لەبەغدا، روفاتی ٤١ هاوڵاتی کوردی ئێزدیی لەبەغداوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەزای شنگال و لەگوندی کۆچۆ بەخاک دەسپێردرێن.

باس لەوەشکراوە، هێشتا ٤٠٠ روفاتی هاوڵاتیانی ئێزدی لەبەشی دادی پزیشکی بەغدا ماون و پشکنینی دیئێن ئەی یان بۆ دەکرێت بەمەبەستی ناسینەوەیان و دواتر دەگەڕێنرێنەوە بۆ شنگال.

نایف جاسم موختارى گوندى کۆچۆ دەڵێت " تاوەکو یەک رووفاتى ئیزدیان مابێت ئێمە لە هەوڵدادەبین بۆ دەرهێنان و ئاشکراکردنى ناسنامەی هەموو رووفاتەکانى شنگال".

گوندی کۆچۆ نزیکەی ١٨ کیلۆمەتر لە باشوری قەزای شنگالەوە دورە، پێش هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچەکە زیاتر لە ٢٢٠ خێزانی تێدا بو، کە لە ١٧٠٠ کەس لەو گوندەدا دەژیان.

دواتر چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەی ئێزدییەکان،لەساڵی ٢٠١٨ دواتر چەکدارانی داعش گەیشتنە گوندی کۆچۆ، ئەو گوندەی بو بە سیمبولی ئازار و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان.

 



PM:12:24:09/12/2021