هەولێر.. گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا کرا

گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی زەوی لە هەولێر ئاشکرا کراو ئەندامێکی پەرلەمان دەڵێت، سێ پارچە زەوی بە بەهای دوو ملیار و ٥٧١ ملیۆن دۆلار بردراوە.  

ئەمرۆ ١٠ی حوزەیران هەینی عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "بەشێکی کێشەی کەم ئاوی هەولێر زۆری پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دروستکردنی پڕۆژە بەردەوامە."  

وتیشی "من هەوڵمدا بە سێ پارچە زەوی پارەیەکی زۆر دەستی حکومەت بکەوێ و لەڕێگەیەوە ئاو بۆ هەولێر ڕابکێشرێت، زەوی یەکەمیان ڕۆشت کە دەکەوێتە بەرامبەر فڕۆکەخانە و زیاتر لە ٦٠٠ دۆنم زەوی بوو و بەهاکەی ملیارێک و زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بوو، درا بە سەرمایەدار بەناوی پێشانگاوە، تاپۆ کراوە لەسەری و کراوە بە ڤێلا، باسی ئەوەشی کرد، ئێستا دوو پارچە زەوییان ماون و دەتوانن بەوە کێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر بکرێت کە یەکێکیان ٢٠٠ دۆنمە و دەکەوێتە تەنیشت هۆتێل ڕۆتانا، ٧٠٠ ملیۆن دۆلار دەکات، بەوەش دەکرێت کێشەی ئاوی هەولێر چارەسەر بکرێت."  

ئاماژەی بەوەشکرد، "زەوی دووەم لەناو شاری خەونەکانە و ٧٧ دۆنمە، لەبری ئەوەی مەتر مەتری بکەن و بفرۆشرێت، با پارەکەی بۆ خەڵکی هەولێر بێت."




PM:10:14:10/06/2022